وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق: شەڕ دژی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەستیپێكرد




میترۆ، رادیۆ نەوا
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق ئاشكرایكرد، شەڕیان دژی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەستپێكردوە و ئەو شەڕەش بەكۆتاییهێنان بەسەرجەم گەندەڵكاران بە ئەنجام دەگات.

لەوبارەیەوە نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "شەڕ دژی كۆمپانیا قۆرخكاریەكانی ئینتەرنێت دەستیپێكردوە، گەندەڵكاران وەزارەتی پەیوەندییەكانیان كردوە بە لانكەیەك بۆ خۆیان".
وتیشی "بەڵێن بێت بەتەواوەتی كۆتایی بەو كۆمپانیایانە بهێنین، كە لەناو وەزارەتدان و ئاشكرایان بكەین، شەڕی دژی ئەو كۆمپانیایانە تەواو نابێت تا كۆتایی بەسەرجەم گەندەڵكاران نەهێنین".

لیژنەی خزمەتگوزاریەكان و بنیادنانەوەی پەرلەمانی عیراقیش پێشتر پشتگیری خۆی بۆ وەزیری پەیوەندییەكان راگەیاند تا ئاستی وەزارەتەكە بەرزبكاتەوە و كۆتایی بەخاوی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بهێنێت.


PM:12:04:20/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌