بە وێنە: لەسەر گڵکۆکەی لە چەمچەماڵ ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو





میترۆ
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی کەسوکار و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی‌ له‌ گۆڕستانی‌ شێخ سه‌عید بەڕێوەچوو.


لە مەراسیمەکەدا، هەر یەک لە سەنتەری میترۆ و گۆڤاری لڤینیش بەشداربوون و دكتۆر ئه‌حمه‌د میره‌ وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیازی‌ گۆڤاری‌ لڤین و دیاری‌ محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میرۆ وته‌یان پێشكه‌شكرد و دواتر وتاری بنەماڵەکەی پێشکەش کراوە و یادی ئەو شەهیدانەیان بە بیرهێنایەوە.

شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە، ساڵی1987 لە شاری كەركوك لەدایك بووە، لە بەشێكی زۆری رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان كاری كردووە و خوێندكاری زانكۆ بووە. 

ماوەی سێ ساڵ لە گۆڤاری لڤین كاری كردووە، لە21ی تەمموزی2008 له‌ ناو ماڵەكەی خۆیدا لە شاری كەركوك تیرۆر كرا و تا ئێستا دۆسیەكەی بەكراوەیی ماوەتەوە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشكرا نەكراوە. 

كەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەكراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە، تاوانباران و هۆكاری كوشتنی بۆ خەڵكی روننەكراوەتەوە.

بەر لە دوو مانگ لە تیرۆر كردنی هەڕەشەی كوشتنی لێكرابوو. تیرۆركردنەكەشی دوای راپۆرتێك هات لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی شاری كەركوك لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە كه‌ لە گۆڤاری لڤین بڵاوی كردەوە.



PM:01:40:21/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌