میترۆ پیرۆزەبایی‌ له‌ خاتوون د. ئیبتسام ئیسماعیل كرد





میترۆ

هەڵبژاردنی د. ئیبتسام ئیسماعیل وەك یەكەمین ژن بۆ سەرۆكی بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ روداوێكی گرنگە، هەقە هەمووان دڵمان پێخۆش بێت، پشتیوانی بین، بیر لەوە نەكەینەوە، دكتۆرە ئیبتسام ئایدیاو بژاردەی فكری و سیاسی چییە، بەڵكو رووداوەكە وەك هەلێك تەماشا بكەین بۆ فراوانكردنی بەشداری كارای ژنان لە بواری روناكبیری و ناوەندی بڕیاردان.

بە ناوی سەنتەری میترۆ و رێكخراوی IMS پیرۆزبایمان لە د. ئیبتسام ئیسماعیل كرد، پشتیوانی خۆمان بۆ راگەیاند، چەپكێ گوڵیشمان بۆ برد، پێشكەشمان كرد بە خۆی وهەموو ئەوانەی بە بینینی ژنان لە پێگە و ناوەندی بڕیاردان دڵخۆش دەبن. ئەوانەش (ژن بن یا پیاو) بە بینی دیمەنی ژنان لە ناوەندی بڕیار چاویان هەڵنایەت و دڵیان توند دەبێت، چارەسەریان لای ناوەندی رۆشنگەری چاودێر نییە، با سەردانی دكتۆری پسپۆربكەن.

د. ئیبتسام لە پاڵ ئەم ئەركەیدا وەك راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەردەوامە ، ئێمە وەك سەنتەری METRO و رێكخراوی IMS دانیماركی بە پرۆژی رۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری لە بەشی راگەیاندن پشتیوان بوین بۆ كارەكانی. لەم ئەركە نوێیە پشتیوان و هاوكار دەبین.

بنكەی روناكبیری گەلاوێژ (22) فیستیڤاڵی رێكخستوە بە هیوای ئەوەی ڤێستڤاڵی ئایندە بەشداری ژنان فراونتر بێت و چالاكییە ئەدەبی و فكری بنكەی گەلاوێژ هەر درەوشاوەتر بێت.

پێشتر دكتۆر نەوزاد ئەحمەد، بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆكی بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ بوو شوێن دەستی دیار بووە لە پێشخستنی بنكەو ڤێستڤاڵەكانی هیوای سەركەوتن بۆ ئەو هاوڕێ ئازەیشمان دەخوازین.


AM:10:58:30/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌