میترۆ
به‌یانی ئه‌مرۆ له هۆڵی شه‌هید والی باریكه‌یی له ناحیه‌یی عه‌ربه‌ت، به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حكومی و حیزبی و نوێنه‌ره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ پێنجه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه ساتێك وه‌ستان بوو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، دواتر وتاری پارێزگاری سلێمانی و رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و راوێژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق پێشكه‌شكرا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو كه، باسی له جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌كرد.
ده‌قی وتاری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO له پێنجه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان:
به‌ڕێزان میوانانی یادی كاره‌ساتی شه‌نگال
به‌ناوی رێكخراوی سی دی ئۆ به‌خێرهاتنێكی گه‌رمتان ده‌كه‌م، سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان له‌م یادی ماته‌مینیه.
3ی ئاب كاره‌ساتێكه تا سه‌ر ئێسقان ئازارمان ده‌دات، ناخمان داخ ده‌كات و بۆ هه‌میشه هاواری ژنان و مناڵانی بێتاوانمان ده‌خاته‌وه بیر.
كاره‌ساتی شه‌نگال ته‌نها هێرش نه‌بوو بۆ سه‌ر كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخواز كه بۆ هازاران ساڵه له‌م وڵاته ده‌ژین به‌ڵكو هێرش بوو بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی كه سه‌دان ساڵه مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ده‌كات.
كوشتن و فڕاندن و به‌كۆیله كردن له ژێر هه‌ر ناوێك و بیانوێكدابێت هێرشه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی و پێویسته هه‌موان دژی بوه‌ستین بێ گوێدانه ئایین و نه‌ته‌وه‌و زمان و ره‌نگ و هه‌ر جیاوازییه‌كی دیكه.
به‌ڕێزان..
ئه‌مرۆ پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته پێده‌په‌ڕێت و به‌داخه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی به‌زه‌قی ماوه، نزكی 3هه‌زار كچ و منداڵی ئێزیدی هێشتا چاره‌نوسیان نادیاره و نازانرێت له‌كوێ و به‌چ شێوه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌یه‌ن.. شه‌نگال وێرانه و كه‌س نیه ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ بكات، سه‌دان هه‌زار ئێزیدی له كه‌مپ و له ژیانی ئاواره‌ییدا ده‌ژین و ئاسۆ رون نیه كه كه‌ی ئه‌م ژیانی ئاواره‌ییه كۆتایی دێت و تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌یان هه‌زاری دیكه له تاراوگه ده‌ژین و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكن كه نازانرێت كه‌ی و به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌درێت.
به‌ڕێزان ...
هه‌موو گه‌لانی ئه‌م وڵاته پێویسته‌كه دانبه‌وه‌دا بنێن كه ئێزیدییه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن و پێویسته له نزیكترین كاتدا پرۆسه‌ی عه‌داله‌تی ئینتیقالی ده‌ستپێبكات كه تێیدا قوربانیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و تاوانبارانیش له‌هه‌ر نه‌ته‌وه و پله‌و پاییه‌ك بن له‌دادگاییه‌كی ئاشكرادا دادگای بكرێن و سزای خۆیان وه‌ربرگرن.
پێویسته په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان، حكومه‌تی عێراق و كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی و هه‌رێم به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و به‌زوترین كات هه‌موو رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كان بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی عه‌داله‌ی ئینتیقالی ده‌ست پێبكات و ئێزیدییه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌ست بكه‌ن كه رێز له قوربانیه‌كانیان گیراوه، تاوانباره‌كان سزا دراون و زیانلێكه‌وتوانیش قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌و هه‌نگاوانه بێ‌مانا ده‌بێت له ئێزیدییه‌كان داوابكرێت كه به ئاشتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی دیكه بژین.
له كۆتاییدا
ئێمه وه‌كو رێكخراوی سی دی ئۆ چۆن له رابردوودا له رێزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه بووین كه هاوكاری و پشتیوان بووین هه‌رواش به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكاریه‌ك كه پێویست بێت تا ژیانێكی پڕكه‌رامه‌تی خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌موو ئێزیدییه‌ك و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته فه‌راهه‌م بكرێن.
هه‌ر بژین و جارێكی تر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان.