سۆران.. كەسێك بەھۆی رێکلام کردن بۆ مادە هۆشبەرەکان دەستگیر كرا




میترۆ، وێستگه‌ نیوز 
لە دەڤەری سۆران كەسێك دەستگیر كرا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلامی بۆ ماددە ھۆشبەرەكان كردووە، لە كاتی دەستگیر كردنیشیدا بڕێك ماددەی ھۆشبەری پێ گیراوە.

بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، "تۆمەتبارێك لە رێگەی ئەكاونتێكی ساختەوە لە فەیسبووك هەستاوە بە رێکلام كردن بۆ كڕین و فرۆشتنی حەب و ماددەی هۆشبەر، دوای بەدواداچوون پاش چەند كاتژمێرێك لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و دەستبەسەر بڕی 800 گرام كریستاڵ و بڕی 146 شیت حەبی ترامادۆڵ بگیرێت".

بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، كه‌ تۆمەتبارەكە بەپێی یاسای 14ی هۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراو رەوانەی بەردەم دادوەر كرا.


AM:11:57:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌