"مەلا" هەڵۆ، پاش هاتنە دەنگی ڕای گشتی دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێ




میترۆ، ئاوێنه‌ 

ڕوونکردنەوە..
بۆ هەوادارانی ماریا هەورامی و گوێگرانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی

سەرەتا ڕێزو خۆشەویستیمان دەردەبڕین بۆ هەموو و نوسەرو کەسایەتی و ڕۆشنبیرو، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و، ڕێکخراو و پەیجانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا سەرسەختانە بەرگریان لە هونەرمەند ماریا هەورامی و، هونە ری ڕەسەنی کوردی و کەلتوری پێشکەوتوخوازی هەورامان کرد، بەرامبەر بەو قسە نا بەجێیانەی بەناو "مەلا" هەڵۆ.

ئێمە وەک بنەماڵەی ماریا جگە لە ڕێزو خۆشەویستی هەڵوێستەکانیان بەرز دەنرخێنین. 
دیارە ماریا نە یەکەم هونەرمەند و نە ئاخر کەسە کە ڕوبەڕوی ئەم هێرشە نا بەجێیانە ببێتەوە، بۆبەرگرتن لەم هێرشە ناڕەوایانەی ناوبەناو دەکرێتە سەر هونەرمەندو نوسەران، پێویستمان بەیەک دەنگی سەرجەم ڕۆشبیران وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وهونەرمەندان و کەسایە تی و هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازە، تا نەهێڵین لەم جۆرە کەسانە بەناوی ئاینەوە کەلتوری ڕەسەنی گەلەکەمان لە ناوبەرن و، ئەوەی بە ئە نفال و کیمیاباران و وێرانکردن بۆیان نە کرا، دەیانەوێت لە ڕێگەی ترەوە لە ناومان بەرن، بەتایبەت لەڕێگەی چەند کەسێکی گوماناوی لە ناوکۆمەڵگای کوردی خۆمانەوە.

بەداخەوە پاش ئەو وتە نا بەجێیانە بە ناو "مەلا" هەڵۆ، پاش هاتنە دەنگی ڕای گشتی، شەوی ڕابردوو لە ڕونکردنەوەیەکدا دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێ و خۆشی بە خزممان دە زانێ، من وەک برای ماریا هەورامی ڕای دەگەیەنم کە ئەو بەڕێزە بە هیچ شێوەیەک بەخزمی خۆمانی نازانین و ناشی ناسین و، حسابی ناکەین لەسەر بنەماڵەکەمان. بۆیە بڕیارمانداوە لە ڕێی یاساوە کاری خۆمان بکەین، با دادگا مافی تەشهیرکردن بە ماریا وەربگرێتەوە. ئەو بەڕێزەش با لە دادگا ڕوونکردنەوەی خۆی بدات لەسەر وتەکانی.

لە کۆتایدا داواکارم یاسا سەروەربێت و، داواکارم داوا کاری گشتی بێدەنگ نەبن لەم جۆرە سووکایەتیکردنەو، هەر جۆرە سوکایەتیکردنێک کە بەهەر مرۆڤێک لەم کوردستانەدا دەکرێت.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان..

بێستون هەورامی
برای هونەرمەند ماریا هەورامی


PM:03:17:15/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌