میترۆ، وێستگه نیوز
توانا عوسمان، رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ باس له میدیای كورد ده‌كات كه به‌دواداچوونی بۆ كه‌یسه‌كانی كوشتن و سوتاندن و پاشكه‌وتی مووچه‌ی و كچه ئێزدییه‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "میدیای كوردی تاقەتی زۆر شتی هەیە جگە لەبەدواداچونی بەردەوام".
توانا عوسمان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی له شێوه‌ی پرسیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كات كه میدیای كوردی به‌دواداچوونی بۆ رووداوه گرنگه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "کەیسی کوشتنی تاریقی بەقاڵ! مووچەی پاشەکەوتکراوی چەند ساڵی رابردوو! پرسی کچە ئێزدییە فڕێنراوەکان! مەلەفی سوتانی سێوان و منداڵەکانی! چی‌یان لێ بەسەرهات و گەیشتنە کوێ؟ کوا زانیاری تازە؟".
به بڕوای توانا عوسمان، میدیای کوردی تاقەتی زۆر شتی هەیە جگە لەبەدواداچوونی بەردەوام follow up کە یەکێکە لەبنەما گرنگەکانی تێگەیشتن لە سووڕی ژیانی رووداو و پرسەکان لەمیدیادا.
ده‌شڵێت: "میدیای ئێمە وزە لەگواستنەوەی گەرماوگەرمی رووداو و پرسەکاندا سەرف دەکات، دەیکات بەهەرا، رووماڵ چڕدەکاتەوە، بەڵام ئیتر هاوتەریب لەگەڵ لێکەوتەکان ناڕوات، دوای دادگا و چارەنووسی رووداو و پرسەکان ناکەوێت و هەر زوو تاقەتی دەچێت، لەکاتێکدا میدیا بۆ ئەوەی راستیەکان دەربخات و دیمەنەکە کامڵ بکات، دەبێت هەموو بەشەکانی چیرۆکەکە بگێڕێتەوە".