سهردانی سهمیر ههورامی بۆ سهنتهری میترۆ
میترۆ
ئەمڕۆ سەمیر هەورامی وتەبێژی فەرمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سەردانی سەنتەری میترۆی كرد، كۆمەڵی پرسی گرنگی تایبەت بە رۆڵی میدیا لە دەرخستنی راستییەكان خرانە روو.
وتەبێژی فەرمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، باسی لە رۆڵی گرنگی میدیا كرد لە رووبەرووبونەوەی دیاردە نیگەتیڤەكان، باسیلەوەكرد كە چۆن میدیا دەتوانێت ببێتە فاكتەرێك بۆ بەهێزكردنی ویستی خەڵك و حكومەت بۆ رووبەرووبونەوەی دیاردەی گەندەڵی.
لەو كۆبونەوەیە سەنتەری میترۆ جەختی كردەوە: پشتیوانی بەرنامەی حكومەت بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دەكەین، لەهەمان كاتدا پێمان وایە ریگا ئاسانەكەی سەركەوتنی بەرنامەكەی حكومەت، واڵاكردنی دەرگای دامەزراوەكانی حكومەتە بە رووی زانیاریدا، جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی(2013)، یاسای دەستكەوتنی زانیاری.
هاوكات سوپاس سەمیر ههورامی كرا بۆ سەردان و پشتیوانی لە ئامانجەكانی سەنتەری میترۆ ، ئەو كاتەی كە سەرنوسەری پیوكەی میدیا (PUKMEDIA)، ئێستایش كە پۆستی حكومی هەیە.
PM:06:08:23/09/2019
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه