چواره مین خولی میدیا و جیندەر له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
میترۆ
به‌یانی ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر رێكخراوی ئینته‌ر نیوز به‌مه‌به‌ستی راهێنان له‌سه‌ر نووسینی راپۆرتی هه‌ستیار و به‌رپرسانه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان چوار هه‌مین خولی راهێنانی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا، وا بڕیاره خوله‌كه ماوه‌ی چوار رۆژ به‌ده‌وام بێت.
ڕێكخراوی ئینته‌رنیوز به مه‌به‌ستی ڕاهێنان له‌سه‌ر نوسینی ڕاپۆرتی هه‌ستیار و به‌رپرسانه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان به‌تایبه‌تی، كێشه‌كانی ژنان، توندوتیژی سێكسی؛ به بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی رزگاربوو وه‌ك قوربانی ئاماژه‌ی پێبكرێت یان لۆمه‌بكرێت. زنجیره‌یه‌ك وۆركشۆپ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به هاوكاری سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌نجام ده‌دات.
پرۆژه‌كه به ناوی (ده‌نگه‌كانمان ) ئه‌و چالاكیانه‌ی له ناو ئه‌م پرۆژه جێبه‌جێده‌كرێن هه‌نگاوی گرنگن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای ژنانی میدیاكار و ژنانی سه‌ركوتوو دیاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسه‌ر كراوه كه ئاژانسێكی حكومی سویدیه كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له جیهان و به هاوكاری رێكخراوه ناوخۆییه‌كان كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی سوید بۆ گه‌شه‌پێدان له‌سه‌رتاپای جیهان.
Internews شەریكە تازەكەی Metro ، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.
AM:11:47:24/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه