نەتەوە یەكگرتووەكان: 100 هەزار كەس لە باكوری سوریا ئاوارە بوون





میترۆ، وێستگە نیوز
وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان ستیڤان دۆكاریك رایگەیاند كە نزیكەی 100 هەزار كەس لە باكوری سوریا ئاوارە بوون.


دۆكاریك وتەبێژی نوسینگەی كاروباری مرۆیی لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە نزیكەی 100 هەزار كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ناوچەكانیان چۆڵ كردووە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە.


وتەبێژەكە بە پێویستی دەزانێت هێرشەكانی توركیا بە پێی قانونی نێودەوڵەتی رابگیرێت و پارێزگاری لە هاووڵاتیان بكرێت.


PM:12:53:12/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌