رۆژنامه‌نوسێك ره‌خنه له میترۆ ده‌گرێت
میترۆ
له ئاكاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به ناونیشانی "له نێوان میترۆ و سه‌ندیكاو بێ لایه‌نی رۆژنامه‌نوس رزگار كۆچه‌ر ره‌خنه له سه‌نته‌ری میترۆ ده‌گرێت و ده‌نوسێت "ده‌ستم له میترۆش شوشتبوو چونكه ئه‌وانیش به ڕووكه‌ش ئه‌وه‌نده چاره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی حزبیان لا قبوڵ نه بوو".
كۆچه‌ر ده‌نوسێت هێشتا له كه‌ی تی ڤی مابووم له دادگای سلێمانی له‌سه‌ر ڕاپۆرتێك داوایه‌كی دادگای ئه‌و شارم له سه‌ر بوو پێش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه داخرێ و بچمه به‌رده‌م دادوه‌ر پارێزه‌ره‌كه‌م په‌یوه‌ندی به چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و سه‌ندیكایه كرد.
جه‌ختده‌كاته‌وه " به‌داخه‌وه له‌سه‌ر فكری ته‌سكی حزبایه‌تی بیر‌و ڕاكان ئه‌وه بوو تا زیندانی نه‌كرێم ئه‌وان داكۆكیم لێ نه‌كه‌ن ئه‌و ده‌م ده‌ستم له میترۆش شوشتبوو چونكه ئه‌وانیش به ڕووكه‌ش ئه‌وه‌نده چاره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی حزبیان لا قبوڵ نه بوو به‌تایبه‌ت مه‌گه‌ر سه‌ر به ده‌زگایه‌كی میدیایی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر بی".
باس له‌وه‌شده‌كات به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ڕۆژه‌ش دۆسییه‌ی داواكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایتی ئاوقاف بۆ بیست و نۆی ئه‌م مانگه دواخرا ئیتر به هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا له هیچ ده‌زگایه‌كی حزبی یا به ناو بێ لایه‌ن كار ناكه‌م نه سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان قسه‌یه‌كی تێدا كرد نه میترۆش داكۆكی كرد.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ دیاری محمه‌د رایگه‌یاند سه‌نته‌ری میترۆ هیچ جیاكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان ناكات وتی " میترۆ پێی باشه هه‌موو به‌رپرسان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان روو له دادگا بكه‌ن نه‌ك شێوازی تر" جه‌ختیكردوه " چاودێری كه‌یسه‌كه‌ی رزگار كۆچه‌ر ده‌كه‌ین و ره‌خنه‌كه‌یشی به هه‌ند وه‌رده‌گرین".
به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌وقافی هه‌ولێر به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك كه رزگار كۆچه‌ر ده‌ڵێت من نه‌مونوسیوه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردوه داوای قه‌ره‌بوی 100 ملیۆن دیناری لێده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه دیاری محمد وتی " چونكه ئه‌و كه‌یسه په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه هه‌یه پێویسته به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی داواكه به‌ڕێوه‌بچێت" جه‌ختیكرده‌وه " سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو جۆر فشارێك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس رزگار كۆچه‌ر".
PM:01:20:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه