شاناز جەمال، کەواکە و پەیامی کوردی گەیاندە پاپا فرانسیس
میترۆ، رووداو
ئەو خاتوونەی کە کەوایەکی بۆ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دروستکردبوو، کەواکەی گەیاندە پاپا و داوای لێکرد لەم دۆخەی ئێستادا پاڵپشتی کورد بکات.
شاناز جەمال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان سەردانی ڤاتیکانی کردووە و دوای نوێژی کریستیانەکان خۆی گەیاندووەتە پاپا فرانسیس و بە دەستی خۆی ئەو کەوایەی کردووەتە سەرشانی کە بەدەستی خۆی لە سلێمانی بۆی دروستکردبوو.
شاناز جەمال گوتی: "لەو دیدارە کورتەمدا بە چاوی گریانەوە دەستەکانی پاپا فرانسیسم ماچکرد و داوام لێیکرد پاڵپشتی کورد بکات بۆ ئەوەی دەوڵەتی خۆی هەبێت، هەروەها داوام لێیکرد هەموو هەوڵێک بدات بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر رۆژئاوای کوردستان، لە بەرامبەریشدا پاپا تووند دەستەکانی گوشیم و بە ئاماژەیەک سەری بۆ جووڵاندم و پێیگوتم پەیامەکەت دەگەیێنم".
شاناز جەمال، خەڵکی شاری سلێمانییە، وەک دیزاینەری جلوبەرگی رەسەنی کوردی کار دەکات، نزیکەی 8 مانگ خەریکی دروستکردنی ئەو کەوایە بووە، کە لە 3 ھەزار نەخش و ھێمای پێکھاتە ئاینییە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە.
PM:05:11:12/10/2019
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه