رۆژنامەنوسێكی تریش شه‌هید بوو




میترۆ
محمد حەسەن پەیامنێرێكی تەلەفزیۆنی چرا، بە هۆی سەختی برینەكانی لە بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر سەرێكانی ئەمرۆ شەهیدبونی راگەیه‌ندرا.


ئێوارەی دوێنێ 13ی تشرینی یەكەم فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا كاروانێكی خەڵكی مەدەنییان لە سەرێكانی لە هەرێمی جزیرە كردە ئامانج، لەو هێرشەدا 11 كەس شەهید بوون و 74 كەسیش برینداربوون.


لە ئەنجامی ئەو هێرشە (سەعد ئەحمەد) پەیامنێری ئاژانسی فورات شەهید بوو و حەوت ڕۆژنامەنووسی دیكەش برینداربوون.لە ناو ئەو كاروانەدا چەند رۆژنامەنوسێكی بیانیش بریندار بوون.


بە هۆی سەختی برینی پەیامنێری تەلەفزیۆنی چرا، (محەمەد حەسەن ڕەشۆ) ئەمڕۆ گیانی سپارد.


ئەو هەواڵانەی كە لە رێكخراوە شەریك و رۆژنامەنوسان لە گۆڕەپانی جەنگەكە چاودێری دەكەن، پێیان راگەیاندوین كە لەم شەڕە نابەرارەدا سوپای هێرشبەری توركیا بۆردومانی نەخۆشخانەی پڕ بریندار و نەخۆش دەكات سەرباری ئەوەی بە بەرچاوی دونیاو دیلی كوشتو ڤیدۆی كوشتنەكەیش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردەوە.


پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا یان لەو شووێنانەی كە داگیر دەكرێن، شێوازی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەرەوەی ئۆپراسێونەكانی جەنگدان بە واتای گرنگیدیانە بە مافی ئەوانەی نە دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ هەیە نە بەشدارن تیایدا كردووە.
میترۆ رایدەگەیەنێت كوشتنی خەڵكی مەدەنی تاوانی گەورەی جەنگە و شەرمەزاری دەكەین.


بەوپێیەی كە رۆژنامەنوس وەک كەسێكی مەدەنی بەشداری شەڕ ناکات بۆیە نابێت وەك جەنگاوەر مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.


PM:06:41:14/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌