لوقمان غه‌فوور - ئه‌مریكا
خۆم كرد به‌ناو كتێبخانه‌ی گشتی مه‌نیئاپلس له‌ویلایه‌تی مینیسۆتا- ئه‌مریكا. زه‌وی و دیوار و شوشه وكه‌لوپه‌له‌كانی كتێبخانه‌كه ئه‌بریساكه‌وه. له‌ناو ئه‌و ئه‌ته‌كێت و مۆدێرنێته و باقوبریق و بێده‌نگییه‌دا، ته‌نیا رۆمانی عه‌شق و دڵداریم نه‌بینی، ته‌نیا ئه‌و كتێبانه‌م نه‌بینی كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كاره‌كته‌ره‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو كتێبێكم هاته‌به‌رچاو باس باسی ئه‌وانه‌ن له‌ناو ئاگره‌وه سه‌ردێنن.
له‌ه‌ناوه‌ڕاستی رێره‌وی چوونه ژووره‌وه ستاندێكی گه‌وره دانرابوو، چوومه به‌رده‌م ستانده‌كه، له‌سه‌ر ستانده‌كه كتێبه نوێیه‌كان ریزكرابوون. چاوم چووه سه‌ر كتێبێك كه به‌رگه‌كه‌ی پێیوتم ئه‌مه چیرۆكی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ن كه چوار ساڵه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریستی‌دا ده‌كه‌ن. مووچووڕكێك به‌جه‌سته‌مدا هات، له‌نێوان دڵخۆشی و ماته‌مدا گیرسامه‌وه و ده‌ستمدایه كتێبه 250 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی "جۆی لۆرانس" كه به وێنه و نووسین چیرۆكی ئه‌و ژن و گه‌نجه پاڵه‌وانانه ده‌گێڕێته‌وه كه شه‌و رۆژ ناسره‌ون. چیرۆكی ژیانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.
قورسه باس له جوانی شه‌ڕ بكه‌یت
جۆی لۆرانس له‌یه‌ككاتدا به‌كتێبه‌كه‌ی پێمانده‌ڵێت ئه‌و فۆتۆگرافه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی چالاكه. به‌هه‌ق له‌سه‌ر دوو ئاست كاری كردووه، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاستی بینین، ئه‌وی تریان له‌سه‌ر ئاستی سۆزداری و نوسین. هه‌موو وێنه‌یه‌ك بۆ خۆی ریپۆرتاژێكه. سه‌ره‌تا به‌رگی كتێبه‌كه له‌نێوان حوزن و ئازایه‌تیدا ئینسان راده‌گرێت. له‌لایه‌ك به فۆتۆ، وێنه‌ی قاره‌مانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه-مان ئه‌داتێ كه له‌ناو ململانێیه‌كی تۆقێنه‌ردان. له‌لایه‌كی تر چیرۆكی ده‌نگ و ناڵه‌ی شه‌ڕ له خۆرئاوای كوردستان.
وێرای ئه‌وه‌ی قورسه باس له جوانی شه‌ڕ بكه‌یت، به‌ڵام كاره فۆتۆییه‌كانی لۆرانس به سه‌لیقه‌یه‌كی جوانه‌وه چركێنراوه كه تێیدا ره‌نگه‌كان نیشانه‌ی ئاستی دڵره‌قی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر كورد و خۆرئاوا نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵێت:"وه‌ك كوێرایتان داهاتووه له‌ئاست مافه‌كانمان، پشت مه‌كه‌ن له جوانی و قاره‌مانێتیمان". ته‌ماشاكردنی وێنه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان چاره‌نووسی ژنان و پیاوانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌لای خوێنه‌ر جێده‌هێڵێت. كه چیرۆكه‌كان ئه‌خوێنیته‌وه بڕوا به‌وه ناكه‌ین كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی ئه‌م گه‌ردوونه له‌ناو ئاگره‌وه سه‌ردێننن و رووه‌و ئاگرێكی تر ئه‌ڕۆن و تائێستا ئه‌ژین.
كتێبه‌كه بكه‌ره‌وه و بڕۆ بۆ لاپه‌ڕه 31 له تێروانین و حوزن و جوانی چاوی "په‌روین" بڕوانه كه یه‌كێكه له شه‌ڕكه‌ره‌كانی یه‌كیینه‌كانی پاراستنی ژنان و له ناو كلێسایه‌كی چۆڵكراودایه له شه‌نگال. دواتر بڕۆ بۆ لاپه‌ڕه 42 چاو ببڕه ناو چاوی "خه‌یری" ئه‌و شه‌ره‌ڤانه‌ی له كانتۆنی جه‌زیره ده‌ژی. وه‌ك لۆرانس ده‌ڵێت:"ئه‌م پاڵه‌وانه نازانێت دانیشتن چییه! له‌م شه‌ڕ بۆ ئه‌و شه‌ڕ. كه‌ی بێت شه‌ڕ ئه‌م ئاگری گیانی داعشه بوه‌ستێنێت؟". فۆتۆ و چیرۆكه‌كان ناهێڵێت بوه‌ستیت چیرۆكی "ساریا" كه به خۆیی و ئار بی جی یه‌كه‌وه له كه‌مپی مه‌خمور باسی پشوویه‌كی كورتی چه‌ند رۆژی ده‌كات و له ئان وساتدا بوو كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش.
له مارچی 2015ه‌وه سێ جار گه‌شتی كردووه
لۆرانس له بنه‌ڕه‌تدا له كه‌نه‌دا له دایكبووه، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه چۆته برۆكلاین له نیویۆرك، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:"ته‌مه‌نم 7 ساڵ بوو عاشقی فۆتۆ بووم. سه‌ره‌تا دایناسۆره لاستیكه‌كانم دائه‌نا له سه‌ر مێزێك یان له‌ناو باخچه‌كه‌ی ماڵه‌وه و به كامێرایه‌كی 1.3 پێكسڵ ده‌ستم ئه‌كرد به وێنه‌گرتنیان. دواتر له هه‌رزه‌كاریدا فۆتۆگرافه‌ریم وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان سه‌یركرد، كاتێك هه‌ستم به‌خۆم كرد جگه له چركاندنی كامێرا هیچی تر نازانم".
ئه‌و نایشارێته‌وه كه له سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كارییه‌وه ئامێرێكی باشی هه‌ڵبژاردووه بۆ پشكنینی جیهان و به‌شداریكردن له‌ژیانی كه‌سانی گرنگ و پاراستنی به‌ره‌وپێشچوونی ژیانی شه‌خسییان. ده‌ڵێت: "كاتێكیش كه گه‌یشتمه 14 ساڵ هه‌ستمكرد فۆتۆگرافه‌رم، به‌ڵام بیرم كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببمه فۆتۆگرافه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی و دنیا بگه‌رێم و ئاژانسه گه‌وره‌كان بناسم، ده‌بێت له ئه‌مریكا نیشته‌جێ بم". بۆ ئه‌وه‌ش له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه بۆ ئاژانس و پێگه و كه‌ناڵه گه‌وره‌كان له ئه‌مریكا كاریكردووه وه‌ك كه‌ناڵ ناشنال جوگرافیك، ئه‌مریكا ئارمی، لافازا، جویز كۆرڤۆ، كه‌ناڵی هستری، ئه‌بوزه‌بی و زۆری تر. زۆری كاره‌كانی له گۆڤاره‌كاندا بڵاوبۆته‌وه و زیاتر وابه‌سته‌یه به هونه‌ری گرافیك و ریالیستییه‌وه، كه‌متر حه‌زی فۆتۆی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی تێدایه. لۆرانس جگه له‌وه‌ش ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماییه.
له كۆتایی ساڵی 2014ه‌وه بڕیار ده‌دات سه‌ردانی سوریا و عیراق بكات و له مارچی 2015ه‌وه سێ جار گه‌شتی كردووه و ماوه‌ی دوور و درێژ ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش بۆ دۆكۆمێنتكردنی ئه‌و قه‌یرانه ئینسانی و ئه‌خلاقییه‌ی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه له رێگه‌ی فۆتۆ-ه‌وه. هه‌ر دوای ئه‌و گه‌شتانه گۆڤاری كۆمپلێكس 30 فۆتۆی له‌ژێر ناوی 30 دیمه‌ندا له پێشانگای نیشتمانی فۆتۆ له له‌نده‌ن بڵاوكرده‌وه كه به‌شێك بوو له پێشانگای خه‌ڵاتی تایلۆر ویسینگ.
گێرانه‌وه‌ی چیرۆكییه شه‌خسییه‌كان
دیوێكی تری كتێبه‌كه‌ی لۆرانس ئه‌وه‌یه كه له‌وڵاتێكی وێرانه و له‌ناو بێكاریی و برسیتی-دا ژیانێكی چه‌كداریی ده‌گمه‌ن دیسپلینكراو پیشانده‌دات كه ئه‌ویش جه‌نگاوه‌ره كورده‌كانن. له رێگه‌ی چیرۆك و وێنه‌كانه‌وه ژیان و كه‌لچه‌ری ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه نیشانده‌دات كه دژی داعش جه‌نگیون. ده‌شێت ئه‌گه‌ر كوردێك له كتێبه‌كه بڕوانێت، هێنده سه‌رسامی نه‌كات به‌كاره‌كه چونكه كورد هه‌میشه به‌شێكی گه‌وره بووه له نه‌هامه‌تی. به‌ڵام بۆ كه‌سێكی ئه‌مریكی شۆك ئه‌بێت و راده‌مێنێت به‌دیار هه‌ر وێنه و چیرۆكێكه‌وه. شه‌ڕی لینیگرادی چی و نۆرمانده‌ی چی!؟ جه‌نگاوه‌رانی نێو كتێبه‌كه چوار ساڵه شه‌و رۆژ له‌شه‌ڕدان. نووسه‌ر پێمانده‌ڵێت: "ئه‌م جه‌نگاوه‌رانه هیلاكن، پێویستیان به كه‌مێك پشوو و پاداشته به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كاته‌ی له‌ناو شه‌ڕدان".
هه‌تا پیشاندانی ئه‌م رووه گه‌شه‌ی په‌یه‌ده و جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان سه‌روه‌رییه بۆ لۆرانس و گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی تێبینییه‌كانی له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا. هه‌روه‌ها نووسه‌ر كارێكی مه‌زنی كردووه له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی چیرۆكییه شه‌خسییه‌كان. ئه‌و وه‌ك كه‌سێكی بیانی، هه‌روه‌ها كورده‌كان و روانیینی كورد، گۆڕانی هێناوه به‌سه‌ر نووسه‌ردا له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ گه‌شته مه‌یدانییه‌ی كردوویه‌تی. یه‌ك له‌و روانینانه كه به چیرۆك و فۆتۆكانه‌وه دیاره: بۆیه ده‌ڵێت: " زۆربه‌ی جار ئه‌و سوپایه‌ی كه له‌جه‌نگدان، ژن سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ژنانی كوردستان زۆربه‌ی جار له ململانێ و شه‌ڕه‌كاندا ئازاتر و به‌هێزترن له پیاوه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان".
رووی مرۆیی جه‌نگاوه‌رانی په‌یه‌ده پیشان ده‌دات
من راستگۆیی لۆرانس به‌رزئه‌نرخێنم كاتێك ئه‌و ئاماده‌گیی تێدابووه كه خۆی خستۆته ناو ئازار و مه‌ینه‌تی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه. له لاپه‌ڕه 101 چیرۆكێك ئه‌گێڕێته‌وه و كه به خوێنه‌ری ئه‌مریكی ئه‌ڵێت، تورك و داعش هاوپه‌یمانن... چیرۆكه‌كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
"شه‌وێ رابردوو من و جان له ناو شه‌نگال-ه‌وه به‌ڕێكه‌وتین تا بگه‌ینه سه‌ر لوتكه‌ی شاخی شه‌نگال، بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ی چه‌ند ئێزیدیی-ه‌ك بگرم كه بێریڤان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوون. ئه‌وان چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس یان دانا بوو تا پارێزگاری له‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بوو. ئه‌و كه‌سانه به خڕه به‌رد چه‌ند په‌ناگه‌یه‌كیان له شاخه‌كاندا دروستكردبوو. ئه‌گه‌ر وه‌سفی یه‌ك پیاویان بكه‌م واته وه‌سفی هه‌موویانه، چونكه هه‌موو له‌روخسار و به‌رگ و بیركردنه‌وه وه‌ك یه‌ك بوون: روخساریان گرژ و توڕه، سمێلێكی پڕ و درێژ، هه‌موو جلوبه‌رگێكی كلاسیكی ئێزیدی له‌به‌ریاندا كه سه‌رتا سپی و ناوقه‌دیان به جامدانێكی سوور یان قایشێكی سور جه‌ڕاندووه. پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش به‌هه‌مان ستایله‌وه ده‌بینران. بێریڤان منی به هه‌موویان ناساند".
درێژه به گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه گشتییه‌دا كۆمه‌ڵێك چه‌كدارم بینی به چه‌كی ته‌قلیدی كلاشنكۆفه‌وه كه به‌رگیان له‌خه‌ڵكه ئاساییه‌كه جیاوازتر بوو. ئه‌مان زیاتر گه‌نجه‌كان بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام ئه‌و كچه گه‌نجانه بوون به‌م به‌رگ و كلاشینكۆفه‌وه كه له كوردستانی عیراق نه‌مدیبوون. كاتێك پرسیارم كرد له بێریڤان ده‌رباره‌یان. ئه‌و باسی یاسای نوێی بۆ كردم له خه‌باتی ئه‌ماندا. ئه‌وان به ئاماژه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی كه شانازی به كچه‌كانیانه‌وه ئه‌كه‌ن".
له درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوای چركاندنی چه‌ند پۆتره‌یتێك له‌وێ. ئه‌وێمان جێهێشت و به‌ناو كزه‌یه‌كی سارددا به‌رێكه‌وتین، په‌یوه‌ندیمان كرد به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئێزیدی كه له‌ناو په‌ناگه‌یه‌كدا خۆیان گه‌رم ئه‌كرده‌وه به زۆبای نه‌وتی كه له‌سه‌نته‌ری شوێنه‌كه‌دا دانرابوو. هه‌موو پیاوه‌كان جگه‌ره‌یان ده‌كێشا، هه‌ندێك جار دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه هێنده چڕ ئه‌بۆوه كه رووناكی شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌ی لێڵ ده‌كرد كه له به‌شی خواره‌وه‌ی ژووره‌كه دانرابوو. خه‌باتگێره‌كان جار جار كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌یان له‌نێو كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی كوردستان و ئاڕ تی ئه‌گۆڕی، ئاڕ تی كه‌نالێكی پرۆ-كرملینه. ته‌نیا كه‌س بووم جگه‌ره‌م نه‌ده‌كێشا له‌ژووره‌كه‌دا، له دابونه‌ریتی میوانداری كورده‌واریدا، پێشكه‌شكردنی جگه‌ره باوه. به‌ڵام وه‌ك رێزێك لێموه‌رگرت و سه‌ره‌تا نه‌مكێشا. "مسته‌ر، پێموایه پێویسته جگه‌ره‌یه‌ك بكێشیت" جان دووباره‌ی ئه‌كرده‌وه. "لێره هه‌موو كه‌س جگه‌ره ده‌كێشێت ته‌نیا جیهادییه‌كان نه‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌یكێشیت، له‌وانه‌یه ئێمه وا هه‌ستكه‌ین كه ئه‌ندامێكی داعش بیت" جان مه‌به‌ستی گاڵته‌كردن بوو.
به‌بێ دوودڵی جگه‌ره‌كه‌م داگیرساند. له‌ناكاو هه‌واڵێكی خێرا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند شریتێكی هه‌واڵ گووزه‌ری كرد. توركیا فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی روسیای خسته‌خواره‌وه به‌و پێیه‌ی پێشێلی ئاسمانی توركیای كردووه. ئێستا گرته‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی فرقه‌یه‌كی توركمان له سوپای سوری ئازاد ته‌قه له فرۆكه‌وانه‌كه ده‌كه‌ن كه به په‌ره‌شوت خۆی فڕێدایه خواره‌وه.
"ئۆه خوایه، پۆتن له‌دوای ئه‌و رووداوه ئه‌نقه‌ره ئه‌سوتێنێت!" یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌كان به‌دوای رووداوی نێو ته‌له‌فیزیۆنه‌كه وه‌های وت.
"توركیا هاوڕێی داعشه، هه‌موو جیهان ده‌زانێت له‌م كاته‌دا!" یه‌كێكی تریان وه‌های وت.
له پشت هه‌ر چیرۆكێكی نێو كتێبه‌كه‌وه لۆرانس رووی مرۆیی جه‌نگاوه‌رانی په‌یه‌ده پیشانی دنیای ئێمه ده‌دات. هه‌ر وه‌ك له به‌رگه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت:"ئێمه له ئاگره‌وه سه‌ردێنین: وێنه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانی كوردستان دژی داعش" كه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ساتی به‌هێزی جه‌نگ دژی داعش له عیراق و سوریا به‌درێژای چه‌ند ساڵێك. نووسه‌ر به كاره‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و نێوه‌نده میدیاییانه شكست پێده‌هێنێت كه هه‌ندێك جار رووی راسته‌قینه‌ی جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان به خراپی پیشانی دنیای ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
دوو رۆژنامه‌نووسی كوردستان هاوكارم بوون
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا لۆرانس ده‌ڵێت:"میلله‌تێكی 40 ملیۆن كه‌سی بێ نیشتمان و دابه‌شكراو، وێرای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چوار ده‌وڵه‌ته‌وه ناهێڵن پشوو له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بده‌ن، به‌ته‌نیاش دژی دڕه‌نده‌ترین هێزی توندڕه‌وی ئیسلامی ده‌جه‌نگن كه هه‌ڕه‌شه له‌خاكه‌كه‌یان ده‌كات".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌دا ده‌شنووسێت: "له عیراقه‌وه، كه‌سێك به روباری دیجله-دا ئه‌په‌ڕێته‌وه، به‌ناو سوریایه‌كی فره شه‌ڕدا ئه‌ڕوات كه پاڵ به تێڕوانینی جیهانه‌وه ده‌نێت كه وه‌ك جه‌نگێكی پارتیزانی لێیبڕوانن. جارێكی تر له‌رێی روویه‌كی گه‌شاوه‌وه به‌خێرهاتنت ئه‌كه‌ن كه به‌رگێكی خاكییان پۆشیوه و سه‌ریان پێچاوه‌ته‌وه به جامه‌دانێكی ره‌نگاو ره‌نگی سور و زه‌رد و سه‌وز، وا دیار بوو كه له دایكیانه‌وه بۆیان جێمابێت. به‌ده‌م جگه‌ره‌كێشان و چا خواردنه‌وه به شه‌كرێكی زۆره‌وه، به حه‌سره‌ته‌وه گفتوگۆ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و پیلانگێڕییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییانه‌ی كه دژیان ده‌كرێت بۆ سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی مه‌سه‌له‌كه‌یان. سه‌یره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێده‌گه‌یت. كه به‌درێژایی مێژوو، له‌رێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی پارتیزانییه‌وه له‌م پارچه بۆ ئه‌و پارچه به‌رده‌وامیان هه‌یه به‌هۆی پارچه پارچه كردنیانه‌وه. هه‌ندێك جار خۆت له‌نێو كه‌سێتی كوردیدا ئه‌بینیته‌وه كه خێزان و ماڵه‌وه‌ی جێهێشتووه له پێناو به‌رگریكردن له كه‌لچه‌ر و مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد".
له به‌شێكی تری نووسینێكی كتێبه‌كه‌دا لۆرانس ده‌ڵێت:"ئه‌م زنجیره رووداوه‌ی من به فۆتۆ تۆمارمكردوون و نووسیمنه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌كی عاتیفی شه‌خسییه. به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كه كارێكی سه‌ربه‌ست و پشتی به به‌های ماددی شه‌خسی خۆم به‌ستووه و هیچ ئاژانس و ده‌زگایه‌ك پاڵپشتی نه‌كردووم. جه‌نگی سوریا یه‌كێك بوو له‌و رووداوانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هانیدام ئه‌م كاره بكه‌م، كارێكی فزوڵی بوو. سه‌ره‌تا به‌و نیازه نه‌ڕۆیشتم جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان ببینم، دواتر كه‌وتم به‌سه‌ر كارێكدا و به‌رهه‌مێكی لێ ده‌رچوو كه خۆم پێشبینیم نه‌ده‌كرد. له‌ساڵی 2011 ه‌وه چاودێری ململانێی توندی سوریام ئه‌كرد له نێوان خه‌ڵك و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌و رێكخراو و چه‌كدارانه‌ی له‌وێن. هه‌ر وه‌ك بیرمه سه‌ره‌تا به ململانێ و خۆپیشاندانی چه‌ند چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی ده‌ستی پێكرد، وێرای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه میدیای ئه‌مریكی بڵاویده‌كرده‌وه هانیدام رۆچمه ناو ململانێكانه‌وه. به‌ڵام به‌دڵنیایی وه‌ك ئه‌وه نییه خۆت راسته‌وخۆ له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كاندا بیت. ئێستا باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنم كه خۆت له شوێنێك نه‌بووی زه‌حمه‌ته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"كه گه‌یشتمه ناو خاكی سوریا ئه‌زموونێكی فێركاری نوێ بوو بۆ من. كاره‌كانم له‌گه‌ڵ دوو رۆژنامه‌نووسی خۆرئاوای كوردستان بوو ئه‌وانیش جان و ئاپێك، به‌دڵنیایی به‌بێ ئه‌م دوو گه‌نجه خۆشه‌ویست و دڵسۆزه ئه‌م كتێبه به‌رهه‌مناهات. ئه‌وان بوون منیان گه‌یانده هه‌موو سه‌ركرده سه‌ربازییه كورده‌كان و خه‌ڵك به‌گشتی و ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی له‌وێ شه‌ڕ ده‌كه‌ن. كورترین گه‌شتم، گه‌شتێكی چوار هه‌فته‌یی و درێژترین گه‌شتیشم 40 رۆژ بوو. هه‌ستم بكردیایه له‌هه‌ر ساتێك ره‌شه‌بای تۆقێنه‌ری كورده‌كان دژی داعش هه‌ڵیكردایه سه‌ر ناوچه‌یه‌ك، من و ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه كورده خۆمان بۆ ئاماده‌ده‌كرد، هه‌ر سه‌عاتێك دوای پێكدادانانه‌كان هه‌موو وێنه‌كان ده‌چركێندران و بیره‌وه‌ری و شته‌كانم له ده‌فته‌ره بچووكه‌كه‌مدا ئه‌نووسییه‌وه، له‌و شوێنه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره كورده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌مامه‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌یانزانی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌لامه‌ته بۆ كاركردن".
ده‌رچووی زانكۆن و چه‌كیان كردۆته شان
لۆرانس له گه‌شته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی په‌كه‌كه-ی دواندووه له كه‌مپی مه‌خموور، هه‌روه‌ها له‌نێو سوریاشدا به ته‌نیا یه‌كه‌كانی جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی دواندووه كه به هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكا ناوی هێناون له شه‌ڕی دژ به‌داعش. ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی و باسی ده‌كات و به سه‌رسامییه‌وه لێی ده‌ڕوانێت به‌شی زۆری ئه‌و كوڕ و كچه گه‌نجانه‌ی نێو یه‌په‌گه، یان خوێندكاری زانكۆن یان ده‌رچووی زانكۆن و ماڵیان جێهێشتووه‌و چه‌كیان كردۆته‌شان و دژی داعش ئه‌جه‌نگن.
هه‌روه‌ها لۆرانس نووسیویه‌تی:"پێشبینی ناكه‌یت، له‌سوچێكی ئه‌م دنیایه‌دا، میلله‌تێك هه‌بێت وه‌ك كورد راپه‌ڕیوو بێت و به‌و شێوه‌یه‌ی من بینیومه شه‌ڕ بكات. كاتێك حكومه‌تی سوریا كشایه‌وه له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كوردن، خۆیان چه‌كداركرد دژی گروپێكی توندڕه‌وی جیهادی ئیسلامی كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی سه‌دان هه‌زار مه‌ده‌نی".
لۆرانس وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك گرنگیده‌ر به كه‌ڵچه‌ری كوردی، پێیوایه فرسه‌تێكی باشه له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی كورده‌كان پیشانبدات. ده‌شڵێت:"شه‌ڕكردنی جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان چه‌ند دژی داعشه، ئه‌وه‌نده سه‌لماندنی مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه".
لۆرانس ژیانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كه وابه‌سته‌یه به خه‌باته‌وه به هۆزی "مه‌نتاوای ئه‌ندۆنیزیا" و "دۆڵی ئۆمۆ-ی ئه‌سیوبیا" ده‌شوبهێنێت. ئه‌م دانیشتوانانه خۆیان له‌نێو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یدا ئه‌بیننه‌وه و هه‌موو ئامانجیان ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه. هه‌روه‌ها له رووی مێژووییه‌وه تووشی داپڵۆسینی زۆر بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن گروپی ره‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه، ده‌شڵێت: "هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی من بینیم مرونه‌تی كورده‌كان له هه‌ندێك رووه‌وه به‌رامبه‌ر داعش شاهیدی ئه‌وه‌یه كه به‌های مرۆڤایه‌تیان به‌رزه به‌رامبه‌ر به دوژمنیش، كه ئامانجی منی نزیكرده‌وه له‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی دڵسۆز و به‌وه‌فا و مرۆڤ دۆست نیشانیان بده‌م".
هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ره‌ققه
لۆرانس پێیوایه كه هه‌ر فۆتۆگرافه‌رێك خۆی له‌نێو كورده‌كاندا دۆزییه‌وه ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت و ئه‌میش دڵنیابووه له گیانی خۆی كاتێك له گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا هاتووچۆی كردووه. ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده پێویست به وتن ناكات، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ترسناك هه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای شه‌خسی هه‌موو كه‌سێك بوو. به‌ڵام خراپترین شت ئه‌وه‌یه كاتێك هه‌ست به‌وه‌بكه‌یت كه‌س هاوكاریت ناكات. له‌چوارچێوه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری ره‌ققه كه داعش كۆنترۆڵی كردبوو، من له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی تێكه‌ڵ له جه‌نگاوه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب بووم له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ده‌ره‌وه‌ی شارێكی بچووك كه ته‌ل ئه‌لسه‌لمان ناسرابوو".
نووسه‌ر له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"له‌ناكاو تووشی هه‌ڵوێستێكی ترسناك بوین، له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆردوومان كراین، گولله هاوه‌نێك 20-50 مه‌تر له‌دووری ئێمه زرمه‌ی لێهه‌ستا و ئێمه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان راكێشا، چاوه‌ڕیمان كرد تا بوردومان ته‌واو بوو".
باس له‌وه ده‌كات ده‌نگی ئه‌و كولله هاوه‌نانه‌ی له‌ئاسمانه‌وه ده‌هات له‌ده‌نگی كارتۆنی ئه‌چوو نه‌ك راستی. ده‌شڵێت: "به‌ڵام دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك له خراپ ناچوو". باس له‌وه‌ده‌كات فۆتۆجۆرنالیستی زۆری لێبووه، ده‌شڵێت: "به‌ڵام من دانبه‌وه‌دا ده‌نێم كه به‌نسبه‌ت منه‌وه- كه ئه‌زموونی وێنه‌گری جه‌نگم نه‌بوو- تاڕاده‌یه‌ك ترسناك بوو. ئه‌م ئه‌زمونه‌ش ته‌نیا به‌شێكی بچووك بوو له ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی په‌یه‌ده كه هه‌میشه له‌شه‌ڕدابوون".
یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌په‌ژه
لۆرانس پێیوایه ساتێك كه زیاتر گرنگ بووه له‌لای، ئه‌و ساته بووه كه ناوی كتێبه‌كه دابنێت، ئه‌وه‌ی به‌مێشكدا هاتووه و زوو زوو جه‌نگاوه‌رانی په‌یه‌ده وتوویانه‌ته‌وه ئه‌م رسته‌یه بووه "ئێمه له ئاگره‌وه سه‌ردێنین و رووه و ئاگر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه"، ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م رسته‌یه‌شم له یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتندا له‌گه‌ڵ "دیدار: چنگكه‌وت كه یه‌كێك بوو له جه‌نگاوه‌رانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان –یه‌په‌ژه- له شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌مس. كاتێكیش پرسیارم له هاوڕێ كورده‌كان ده‌كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م رسته‌یه هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك بۆیان راڤه‌ده‌كردم. هه‌ندێكیان رونیانده‌كرده‌وه كه ئه‌مه له ئاینی پێش ئیسلامی- زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه- هاتووه، هه‌ندێكی تر به‌كاریانهێناوه زیاتر وه‌ك زمانێكی نیشتمانی ئاخاوتن بۆ وه‌سفكردنی پیرۆزی كه جیابیته‌وه له خۆت و رۆیشتن بۆ ناو گروپێكی تر".
لۆرانس پێشیوایه ئه‌م رسته‌یه له‌باوانه‌وه بۆ نه‌وه له دوای نه‌وه ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ماناكه‌شی نه‌دۆزینه‌وه ئه‌وا له‌وانه‌یه "دیدار" كه جه‌نگاوه‌رێك بوو خۆی مانایه‌كی تازه‌ی به‌خشی به‌و ڕسته‌یه. ئه‌و كاتێك دانیشتبوو به‌ده‌وری تایه‌ی سوتاوی ئۆتۆمبێلێك له ته‌ل حه‌مس. به‌دوای ئه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕا كه مه‌به‌ستی رسته‌كه له مه‌به‌ستی جیهادییه‌كانی داعش جیاكاته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌وان نه‌بێت كوژرا به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م و ئاگر ده‌برێت. نووسه‌ر ده‌ڵێت: "كورده‌كان زۆر میسۆلۆژیایان فوتاوه، به‌ڵام نایانه‌وێت میسۆلۆژیا نوێیه‌كانیان بفه‌وتێت و بۆ ئه‌وه‌ش پشت به منداڵه‌كانیان ده‌به‌ستن تاوه‌كو دوای هه‌زار ساڵ بۆ ئاینده بمێنێته‌وه، یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ش كه ئه‌یانه‌وێت نه‌فه‌وتێت ئه‌و دروشمه‌یه -ئێمه له ئاگره‌وه سه‌ردێنین و رووه و ئاگر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه".
لۆرانس له كۆتایی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نوسێت:"له پێش هه‌موو شت تێگه‌یششتم كه تێڕوانینی كورد بۆ ئه‌م شه‌ڕه زۆر دژوار و ئاڵۆزه، ترسیان هه‌یه سه‌ره‌نجام كه‌س پشتیوانیان نه‌بێت". نووسه‌ر نایشارێته‌وه و له په‌ره‌گرافێكی كۆتایدا ده‌ڵێت:"گه‌وه‌رترین سوپرایز بۆ من ئه‌وه بوو، كه رۆڵی وڵاتانی ده‌ره‌كی له‌م شه‌ڕه‌دا به ئاشكرا دیاره بۆ پاڵپشتیكردنی گروپه توندڕه‌وه‌كان و له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌شدا توركیا، پێموایه توركیا به ئاشكرا ئه‌وه ده‌كات".
لڤین
لوقمان غه‌فوور - ئه‌مریكا