ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری ئێن ئاڕ تی و هاوسه‌ره‌كه‌ی لانه محمه‌د پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات تیرۆر كران
میترۆ
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و هاوسه‌ره‌كه‌ی لانه محمه‌د پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵەکەیان له شاری سلێمانی تیرۆر كران.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی تیرۆركردنی ئامانج بابانی و هاوسه‌ری لانه محمه‌د و منداڵه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی راستیی تیرۆر كردنی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ وێستگه نیوز پشتڕاست كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند كه ئامانج بابانی و خێزانه‌كه‌ی نیو كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر له تێرمیناڵی شاره‌زوور ته‌قه‌یان لێكراوه و خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:10:26:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4
جار خوێنراوه‌ته‌وه