به ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئامانج بابانی دوای رووداوی كوشتنی خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی
میترۆ، K24
رۆژنامه‌وان و پێشكه‌شكار ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی، له سلێمانی كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، رووداوه‌كه لای تێرمینالی شاره‌زوور بووه.
بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵان كه ئامانج و هاوژین و منداڵەكەیان بینیوە، شوێنه‌واری گوللـە بە سەری هەرسێكیانەوە بووە.
ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (بێ سنوور) بوو له كه‌ناڵی ئێن ئار تی و (لانه محه‌مه‌د)ی هاوسه‌ره‌كه‌شی پێشووتر بێژه‌ری كه‌ناڵی كوردسات بوو.
PM:11:09:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4
جار خوێنراوه‌ته‌وه