حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر تیرۆركردنی ئامانج بابانی و هاوژینه‌كه‌ی لانه محه‌مه‌د بڵاوكرده‌وه
میترۆ
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هەردوو ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و هاوژینی لانە محەمەد پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە و "داوا لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جدی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان .
جوتیار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16
فۆتۆ: حه‌مه عومه‌ر
PM:11:21:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4
جار خوێنراوه‌ته‌وه