قوباد تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان له تیرۆركردنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری ده‌كات
میترۆ، وێستگه نیوز
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له خانه‌واده و هاوڕێكانی ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و هاوژینه‌كه‌ی لانه محه‌مه‌د پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات ده‌كات و راگه‌یاند كه "به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و مناڵه‌که‌ی ده‌کات".
ئەمشەو چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ته‌قه له ئۆتۆمبێلی ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوژینی لانە محەمەد پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ به‌و هۆیه‌وه تیرۆر كران.
PM:11:49:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه