ڕاگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە




میترۆ
بەداخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ -١٠-٢٠١٩) لە شاری سلێمانی، (ئامانج بابانی) پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوسەرەکەی (لانە محەمەد) و جگەرگۆشەکەیان (هانۆ) تیرۆرکران.


ئێمە لە کاتێکدا دڵتەنگی خۆمان بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە ڕادەگەیەنین و هاوخەمی خانەوادە و هاوڕێکانیانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستەبەجێ و لە زوترین کاتدا بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونە ئاشکرابکەن و بە سزای خۆیان بگەنن.


ناکرێت لە شارێکی وەک سلێمانی کە هەمیشە باس لە ئاسایش و ئارامی دەکرێت بکەرانی ئەم کارە قێزەونە دەستگیرنەکرێن و دەربازیان بێت. دەبێت حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت بۆ ئەم کارەساتە و بکەرانی بە سزای خۆیان بگەیەنن.


دامەزراوەی میدیایی نالیا


١٦-١٠-٢٠١٩


AM:12:00:17/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌