‎بەڕێوەبەر و پەیامنێرێکی‌ ئێن ئاڕ تی‌ دەستبەسەرکران




میترۆ، NRT

‎لەسەر سکاڵای‌ دادوەرێك دادگای‌ لێکۆڵینەوەی‌ کەلار، فەرمانی‌ دەستبەسەرکردنی‌ بۆ هەریەکە لە شوان عادل بەڕێوەبەری‌ کەناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌ و ئیحسان سابر پەیامنێری‌ کەناڵەکە دەرکرد‪.




‎ڕێباز مەحمود پارێزەری‌ دامەزراوەی‌ میدیایی‌ ئێن ئاڕتی‌ ڕایگەیاند، لەسەر ڕاپۆرتێکی‌ ڕۆژنامەوانی‌ ئێن ئاڕتی‌ کە چەند مانگێک لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە دادوەرێكی‌ دادگای‌ لێکۆڵینەوەی‌ کەلار، سکاڵای‌ لە دژی‌ هەریەکە لە بەڕێوەبەرو پەیامنێری‌ ئێن ئاڕتی‌ تۆمار کردووەو ئەمڕۆش ئەو دادگایە فەرمانی‌ دەستبەسەرکردنی‌ بۆ شوان عادل و ئیحسان سابر دەرکرد.


‎وتیشی‌، لەئێستادا بە پێی‌ بڕیاری‌ دادگا وبە پێی‌ ماددەی‌ ٩ ی‌ یاسای‌ ڕۆژنامەگەری‌ ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە هەتا ٢٤ ی‌ ئەم مانگە دەستبەسەردەبن.


‎پارێزەری ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، ئەو دوو رۆژنامەنووسە چونەتە بەردەم دادگا و وتەیان لێوەرگیراوە.


PM:02:52:10/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌