یەکێک لەو کەسانەی لە تەقینەوەکانی قامیشلۆدا گیانی لەدەستدا ڕۆژنامەنووسە





میترۆ، رۆژنیوز 
ژمارەی شەهید و بریندارەکانی تەقینەوەکانی قامیشلۆدا بەرزبووە و یەکێک لەو کەسانەش کە لە تەقینەوەکاندا گیانی لەدەستداوە، ڕۆژنامەنووسە و ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی قامشلۆیە، یەکێکی دیکەشیان ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری جزیرەیە.


دوێنێ ئێوارە، ٣ تەقینەوە لە ٣ شوێنی جیاوازی شاری قامیشلۆ ڕوویداو بەپێی دواین ئامارەکانیش ژمارەی قوربانییەکان بەرزبونەتەوە و بەهۆی تەقینەوەکانەوە ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون.


بەگوێرەی هەواڵێکی فورات نیوز، یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکانی قامیشلۆدا گیانی لەدەستداوە، زۆزان عەبدولقادر، ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی قامیشلۆیە، هەروەها یەکێکی دیکە لە شەهیدەکان خالید محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری جزیرەیە.


AM:11:22:12/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌