رۆژنامه‌نووس ئازاد عوسمان ئازاد كرا
رۆژنامه‌نووس ئازاد عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگ به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار ئازاد كرا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆش بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان زانیاری زیاتر ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2019، ئازاد عوسمان رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگ له گه‌رمیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك ده‌ستگیركرا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌كه‌فاله‌ت ئازادبوو.
ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ئازاد عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگ به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار تا رۆژی دووشه‌ممه كه رۆژی دادگایی كردنیه‌تی ئازادكراوه.
ره‌حمان غه‌ریب ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بوو به‌ر له‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرایا، نه‌ك دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه.
له‌ساڵی 2015 رادیۆی ده‌نگ له كه‌لار هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه چه‌ند باخێك بوونه‌ته هۆی ته‌واونه‌بوونی جاده‌ی پشتێنه‌ی كه‌لار، له‌سه‌ر سكاڵای خاوه‌ن باخێك ئه‌مڕۆ ئازاد عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه ده‌ستگیركرا.
AM:10:25:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه