کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی بە ئامانجکردنی خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات
میترۆ، رووداو
ۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئیدانەی بە ئامانجکردنی "خۆپیشاندەرانی ئاشتییانە" دەکات و ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی گۆڕەپانی تەحریر بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16-11-2019، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تەقینەوەکەی شەوی رابردووی گۆڕەپانی تەحریر ئیدانە دەکەن، کە بووەهۆی کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی 19ی دیکە.
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق دەڵێت، ئەو کارە مەترسییە بۆ سەلامەتی خۆپیشاندەران و کاریگەری خراپی دەبێت بۆسەر خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داواکاریی مافەڕەواکانی جەماوەر.
هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمیسیۆن هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە هۆشداریداوە لە ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی لەم شێوەیە و بە فەرمی داوایان لە فەرماندە ئەمنییەکان کردووە خۆپیشاندەران و گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بپارێزن، چەندین چارەسەریان پێشنیاز کردووە، لەوانە دانانی خاڵی هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران.
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق دەشڵێت، جارێکی دیکە داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەن پارێزگاری لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بکەن و ئاسایشی شوێنی خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانی نزیک لەو شوێنە بپارێزن.
PM:03:39:16/11/2019
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه