نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان: ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی جۆرایه‌تی ببه‌ستین تا سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانمان چاره‌سه‌ربكه‌ین
میترۆ، رادیۆ نه‌وا
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی گشتی كۆنفرانسی سه‌رجه‌م لقه‌كانی ده‌ستپێكرد.
دوێنێ شه‌ممه 16 تشرینی دووه‌می 2019، له شاری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م سه‌رۆك لق و نوسینه‌گاكانی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كۆبونه‌وه.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "له به‌ستنی كۆنگره دواكه‌وتوین وه‌ك هه‌ر سه‌ندیكایه‌كی دیكه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكارمان هه‌بوه له نه‌به‌ستنی كۆنگره‌دا، ئه‌گه‌ر باسی هۆكاره‌كان نه‌كه‌ین ده‌بێت باسی ئه‌وه بكه‌ین به‌ده‌ر له بڕیاری به‌ستنی كۆنگره ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی جۆرایه‌تی ببه‌ستین تا سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانمان چاره‌سه‌ربكه‌ین".
وتیشی "ئه‌م كۆنگره‌یه جیاوازتر له كۆنگره‌كانی پێشتر، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و رۆژنامه‌نوسانی كوردستان نوێنه‌ریان هه‌بێت و بتوانین هه‌موو بۆچونه جیاوازه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه".
نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسان هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی كات و شوێنی به‌ستنی كۆنگره ئاشكرانه‌كرد، به‌ڵام باسی له‌وه‌كرد، كه ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره به‌رده‌وام ده‌بن.
PM:12:22:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه