پەرلەمان لەگەڵ رێکخراوەکان کۆبووە میترۆش لەوێ بوو



میترۆ، هیڤی خالید

میترۆ بەشداری میزگردێک دەکات
لە سەر بانگێشتی لیژنەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی نوێنەری سەنتەری میترۆ بەشداری مێزگردێکی کرد لە بارەی  بەربەستەکانی بەردەم رێکخراوەکان و پیشخستنی پەیوەندی نێوان پەرلەمان رێکخراوەکان.


رۆژی دوو شەممە 26ی کانوی دووهەم  بە ئامادە بونی سالار محمود سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی نوێنەری کۆمەڵێک رێکخراوی مەدەنی  ، لە هۆڵی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە شاری سلێمانی گفتوگۆ سەبارەت بە کێشەی رێکخروەکان و بەربەستەکانی بەردەم  یاسایی رێکخراوە ناحکومیەکان  کرا.

لە وتەیەکدا سالار محمود تیشکی خستە سەر پلان لیژنەکەیان بە مەبەستی دروستکردنی باشترین پەیوەندی نێوان خۆیان رێکخراوەکان و بەشداریان لە دروستکردنی بڕیار لە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەروەها ئامادەبوان  سەرنج و پێشنیازیان لەسەر کێشەکان چۆنێتی پێشخستنی پەیوەندی لیژنەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەربەستەکانی بەردەم یاساکەو ئەو بڕگانەی کە پێویستی بە هەموارکردنەوەی خستە بەردەم لیژنەکەیان.

 یاسای ژمارە یەکی رێکخراوە ناحکومیەکانی ساڵی 2011 لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 4 ی رۆژی  2011/4/6 بڕیاری دەرچواندنی دراوە ،  بە بڕیاری ژمارە 10 ی ساڵی 2011 لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دەرچوێنرا ، لە ئێستاشدا لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی پەرلەمانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی سەرقاڵی ئامادە کاری و دیراسەکردنی هەموارکردنەوەی یاساکەیە.


AM:09:55:27/01/2015




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌