پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە دوو تۆمەتبار دەستگیركران




میترۆ، وێستگە نیوز
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كە بەتۆمەتی هەڕەشەو بڵاوكردنەوەی وێنە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی و كوردسات دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن .


لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی سكاڵاكاری كردبوو بەوەی ئەگەر كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكات وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە.


پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، م ، أ ) لەدایكبووی 1991 ، ڕەگەز نێر، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا" .


هەروەها راشیگەیاندووە كە "دوای‌ سكاڵای‌ ئافرەتێك مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات و بەهاوكاری‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان - نوسینگەی‌ كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەهەستاوە بەبڵاوكردنەوەی‌ وێنەی‌ نەشیاوی ئافرەتەكە .


لەئێستادا تۆمەتبار (ڕ ، م ) دانیشتوی شاری هەولێر بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەوەدا كە لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە وێنەی نەشیاوی سكاڵاكاری بڵاوكردۆتەوە .


PM:12:29:04/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌