نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: تا ئێستاش توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی عێراق به‌رده‌وامه
میترۆ، رادیۆ نه‌وا
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ده‌ڵێت، له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر زیاتر له 400 خۆپیشانده‌ر كوژراون و باس له‌وه‌شده‌كات داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كراون و تا ئێستاش توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ریان به‌رده‌وامه.
رۆژی سێ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلاسخارت وته‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌شكرد و دووپاتیكرده‌وه، له خۆپێشاندانه‌كاندا 400 خۆپێشانده‌ر كوژراون.
وتیشی، له عێراق چه‌ندین بڕیار دران، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران، بۆیه عێراقییه‌كان له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بێ‌ئومێد بوون.
باسی له‌وه‌شكرد، به هه‌موو توانایه‌ك پشتیوانی له داواكاریه‌كانی خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌موو توندوتیژییه‌كیش له دژیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شی وت، تا ئێستا ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت و ده‌كوژرێن و ده‌ڕفێندرێن.
PM:12:40:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه