سبه‌ینێ‌ رێوڕەسمی شەشەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی بەڕێوەدەچێت




میترۆ
بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ 5ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2019، رێوڕەسمی شەشەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی له‌ قه‌زای‌ كه‌لار بەڕێوەبچێت و تایدا چەند چالاکیەک ئەنجامدەدرێت.


بەپێی راگەیەندراوەی رێوڕەسمەکە لە کاتژمێر 10 ی بەیانی سبەینێ تاجە گوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدی قەڵەم دادەنرێت.


هەروەها لەهەمان رۆژدا کاتژمێر 3ی‌ پاشنیوەڕۆ رێوڕەسمی سەرەکی دابەشکردنی خەڵاتی ساڵانی کاوە گەرمیانی لە هۆڵی رۆشنبیری گەرمیان دابەشدەکرێت.


کاتژمێر 7:30  خولەکی شەویش کۆبونەوەیەک لە شوێنی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی لە ماڵی خۆیان بەڕێوەدەچێت.


رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لەشەوی 5 کانونی یەکەمی ساڵێ 2013 لەبەردەم ماڵی خۆیان وبەبەرچاوی دایکیەوە تەقەی لێکرا و تیرۆرکرا.


لەسەر روداوەکە کەسێک دەستگیرکراوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و زیندانی کراوە بەڵام کەس کارەکەی دەڵێن کەسانی سیاسی لە پشت تیرۆرکردنەوەکەین.



PM:08:59:04/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌