پەیامێك لە محەممەدی حاجی مەحمموود بۆ رەنج سەنگاوی






محەممەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پەیامێك بۆ میدیاكاری دیاری تۆڕی میدیایی رووداو، رەنج سەنگاوی دەنێرێت و لە بەرامبەر پرسینەوە لە رەنجی خەڵك دەستخۆشی لێدەكات.

لە سەرەتای پەیامەكەیدا محەممەدی حاجی مەحموود سوپاسی رەنج دەكات بۆ ئەو وشانەی لەسەر شەهید عەتای كوڕی نووسیونی و دەڵێت،" ناتوانم بە دوو دێر سوپاسی ئەو وشە بەنرخانەی بەڕێزتان بكەم، لەبەرئەوەی هەندێكجار مرۆڤ پێویستی بەمرۆڤەكان هەیە، بەڵام ئەو مرۆڤانەی لەهەستی خۆیانەوە مرۆڤەكان دەخوێننەوە و هەست بەخۆشی و ناخۆشییەكان دەكات، دەتوانێ بە كورتترین وشە ساڕێژی برینێكی گەورەی بكات".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا بۆ رەنج، محەممەدی حاجی مەحموود ئاماژە بە بەرنامەی هەفتەی رابردووی رەنج دەدات كە لەسەر پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بوو و دەڵێت،" بەمشێوەیەی من بینیم لە تەلەفزیۆنی رووداو كە ئەو هەموو خەڵكە چۆن كەوتوونەتە داوی ئەو مشەخۆرانە، بەڕێزتان گەورەترین خزمەت بەخەڵكی كوردستان دەكەن".

هەروەها دەشڵێت،" ئەو كەسانە لای من نامۆنین، لەبەرئەوەی 23ساڵە بە تایبەتی ئەو 11 ساڵەی دوای نەمانی رژێمی بەعس، ئێسك و پروسكی ئەو میللەتە دەهاڕن، لەدوای 23 ساڵ هێزیكیان نەبوو 23 سەعات لەبەردەم داعش خۆی رابگرێت، ئەگەر ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمان فریانەكەوتبان چی روويدەدا؟ 

دەقەی پەیامەكەی محەممەدی حاجی مەحموود:

بەرێز كاك رەنج سەنگاوی سڵاورێزی گەرم هیوای سەلامەتی وسەركەوتنتان بۆ ئەخوازم ئەمەوێت بەوچەند دێرە سوپاسی بەرێزتان بكەم بۆماندوبوونتان لەیەكەم رۆژی شەهید بونی عەتاوە و رۆژانی دوایی و رادەربرینی بەرێزتان بەنوسیین لەسەرشەهید بونەكەی زۆرزۆرسوپاسی ئەوهاوخەمیەی جەنابت ئەكەم , هەرچەندە ئێمە ئەركێكی نەتەوە یی ونیشتمانی خۆمان بەجی هێناوە هەرواش تاكوردستان پێویستی بێ بەردەوام ئەبین , من ناتوانم بەو دوو دێرە سوپاسی ئەو ووشە بەنرخانەی بەریزتان بكەم لەبەرئەوەی هەندێك جارمرۆڤ پێویستی بەمرۆڤەكان هەیە , بەڵام ئەو مرۆڤانەی لەهەستی خۆیانەوە مرۆڤەكان ئەخوێننەوە و هەست بەخۆشی وناخۆشیەكان ئەكات و ئەتوانێ بە كورتترین ووشە سارێژی برینێكی گەورەی بكات.

دەمەوێت لەسەرئەوبەرنامەیەی بەرێزتان قسەبكەم بەراستی لەناو دڵ و دەرونی خەڵكی هەژار یاخود بێ دەسەڵاتی ئەم ولاتەیە كە كەوتوەتە گەروی شێری ناو بنێم یان هەنگ یاخودبێویژدان , ئەوەی من بینیم لەئیوارە ی 24-لەسەر25-ی 1- 2015 لەبەرنامەكەی بەرێزتان لەتەلەفزیۆنی روداو ئەو هەموو خەڵكە چۆن كەوتونەتە داوی ئەو مشەخۆرانە , بەرێزتان گەورەترین خزمەت بەخەڵكی كوردستان ئەكەن , هەرچەند لای من ئەوانە ئەوكەسانە نامۆنین لەبەرئەوەی 23ساڵە بە تایبەتی ئەو 11 ساڵەی دوای نە مانی رژێمی بەعس ئێسك و پروسكی ئەو میللەتە ئەهارن , لەدوای 23ساڵ هێزیكیان نەبوو 23سەعات لەبەردەم داعش خۆیان پێ رانەگیرا , ئەگەر ئەمریكاو وڵاتان فریانە كەو تنایە چی رویدەدا , 23ساڵ نەیان توانی دوای راگرتنی بودجە لە عێراق سەروەت وسامانی ئەو ولاتە ئەبەن 23رۆژ موچەی كارمەندانی كوردستانیان پی نەدرا .

كاكە رەنج ئەو كارەساتە لە ولاتێكی بێ دەستور و بێ یاساو بێ پلان هەروا ئەبێت , من هەر ئەوەندە ئەڵێم دەست خۆشیت لێ ئەكەم بە هیوای بەر دەوام بوون , هەر چۆنێك بێت ئەوخەڵكە زوڵم لێكراوە قسەی خۆیان ئەكەن لەوبەرنامەیەی جەنابتان و خەڵكی كوردستان بەئاگائەبێت . 

لەگەڵ رێزی زۆرم 

براتان محمد حاجی محمود
گولەخانە 27-1-2015
 
 

رووداو- هەولێر



PM:11:51:29/01/2015




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌