میترۆ بەشداری مێزگردێكی CFI فەرەنسی دەكات
AM:11:52:17/12/2019

پەریان ئەحمەد زەردەشت، وەك نوێنەری سەنتەری میترۆ، بەشداری مێزگردی (ئافرەتان ومیدیا لە ناوچەكانی ململانێ- عيَراق ویەمن)، كە رێكخراوی ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیای CFI ، لە عەمانی پایتەختی ئەردەن رێكیخستووە دوو رۆژ دەخایەنێت.


ئامانجی ئەم چالاكییە كۆكردنەوەی كچان و ژنانی رۆژنامەنوسە لەو دوو وڵاتە، بۆ گۆڕینەوەی ئەزمونیان لەكاری میدیا و ئاستەنگەكانی بەردەمیان و خستنە رووی گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەی روبەرویان دەبێتەوە.