میترۆ و یەكێتی راگەیاندنی ئازاد هەمئاهەنگی دەكەن
PM:03:12:22/12/2019

میترۆ، سلێمانی
بەیانی ئەمرۆَ یەك شەممە وەفدێكی هاوسەرۆكانی یەكێتی راگەیاندنی ئازاد لە رۆژئاڤا سەردانی سەنتەری METRO یان كرد، هەردولا رێككەوتن لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانیان بە ئامانجی كاری هاوبەش و هەمئاهەنگی بۆ فراونكردنی ئازادی رۆژنامەنوسی لە باشور و رۆژئاڤای كوردستان.


وەفدی یەكێتی راگەیاندنی ئازاد، پێكهاتبوون لە هاوسەرۆكان، ئەڤین یوسف، بەنگین سیدۆ، بە هاوڕێیەتی هەر یەك لە سەرنوسەری ئاژانسی رۆژنیوز شنە فایەق، بەرێوەبەری ئیدارەی ئاژانسەكە ناسیار مستەفا.


ئەڤین یوسف باسی لە سەرەتاكانی دامەزراندنی یەكێتییەكەیانی كرد كە لە ساڵی 2012 دامەزراوەو 400 ئەندامی هەیە، چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی دەكات و ساڵانە ئەو پێشێلكاریانە دەخاتە روو كە لە رۆژڤادا بەرامبەری بە رۆژنامەنوسان دەكرێت ووتی" زۆربەی تاوان و پێشێلكارییەكان لە لایەن داعش و هێزی داگیركەر ئەنجامی دەدەن" جەختیكردەوە" هاتوین بۆ هەمئاهەنگی كاری هاوبشە لەگەڵ سەنتەری میترۆ"


دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، تیشكی خستە سەر چالاكی و ئامانجەكانی سەنتەر و خۆشحاڵی دەربڕی بۆ كاری هاوبەش و هەمئاهەنگی و سود وەرگرتن لە ئەزمونی یەكتری.


هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانەی بۆ ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێمی كوردستان خراونەتە روو، پێیان باش نەبوو هیچ هەنگاوێك بنرێ بەرەو بەرتەسكردنەوەی ئازادی رۆژنامەنوسی.