یونیسێف: 20 هه‌زار منداڵ له عیراق روبه‌ڕوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه
میترۆ، رادیۆ نه‌وا
رێكخراوی یونیسێف-ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، تا ئێستا 28 هه‌زار منداڵ له‌جیهاندا، كه نزیكه‌ی 20 هه‌زاریان له عیراقدان، روبه‌ڕوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ئه‌مساڵیشدا 10 هه‌زار پێشێلكاری دژی منداڵان له‌جیهاندا تۆمار كراوه.
رێكخراوی یونیسێف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له 60 ده‌وڵه‌تی جیهاندا 28 هه‌زار منداڵ تۆماركراون، كه نزیكه‌ی 20 هه‌زاریان له عیراقدان و تائێستاش گه‌مارۆدراون و روبه‌ڕوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، پێشێلكاریه‌كان بریتین له كوشتن، شێواندنی جه‌سته، توندوتیژیی سێكسی، رفاندن، بێبه‌شكردن له‌گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان، به‌سه‌ربازگرتن و هێرش بۆسه‌ر خوێندنگا و نه‌خۆشخانه‌كان.
یونیسێف ئاشكراشیكردووه، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2019دا 10 هه‌زار پێشێلكاری دژی منداڵان تۆماركراوه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2018دا ژماره‌ی پێشێلكاریه‌كان 24 هه‌زار بوون، هه‌روه‌ها 28 هه‌زار منداڵ له زیاتر له 60 ده‌وڵه‌تی جیهاندا تۆمار كراون كه پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه، نزیكه‌ی 20 هه‌زاریان له عیراقدان.
رێكخراوه‌كه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی ئه‌م ده‌یه‌یه‌دا و له‌ساڵی 2010 بۆ 2019 زیاتر له 170 هه‌زار پێشێلكاری دژی منداڵان تۆمار كراوه، كه بۆ هه‌ر رۆژێك 45 پێشێلكاری ئه‌نجام دراوه.
PM:12:25:30/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه