پرۆژەی دامەزراندنی ستۆدیۆیەكی نیشتیمانی بۆ تۆماركردنی كتێب بە دەنگ




میترۆ، دارۆژ
كتێبخانەی دەنگیی هاوكاری، گروپێكی خۆبەشیە، لە شاری هەولێر دامەزراوە  بە ئامانجی تۆماركردنی كتێب بەشێوەی دەنگ بۆ نابینیان و تائێستا زیاتر لە سەد كتێبیان بە شێوەی دەنگیی تۆماركردووە.


خەیروڵـڵا نیعمەت بەڕێوەبەری كێتبخانەی دەنگیی هاوكاری، بە دواڕۆژی وت:"گروپەكەمان كە چەند سالێكە دامەزراوە، تائێستا زیاتر لە 160 كتێبی بەشێوەی دەنگ بۆ نابینیایان تۆماركردووە، بۆئەوەی بێبەش نەبن لەو كتێبانەی كە لە كتێبخانەكان هەیە".
 لەبارەی سوودمەندانەوە، بەڕێوەبەری كێتبخانەی دەنگیی هاوكاری، وتی:"بەشێوەی راستەوخۆ لە هەولێر 50 كەس و لە سلێمانی 150 كەس و لە سەیدسادق 40 كەس، كە سەرجەمیان نابینان، لە كتێبەكان سوودمەندبوون، حگە لەوەی بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بە ئۆنلاین بۆ سەدان كەسی تریش نێردراون. فلتەرمان هەیە بۆ دیاریكردنی كتێب و ناهێڵین ئەو كتێبانەی بیری توندڕەویی بڵاودەكەنەوە خۆبەخشەكانمان تۆماریان بكەن بەڵام بەگشتی لە هەموو بوارەكان كتێب تۆماردەكەین".


وتیشی:"ئێستا زیاتر لە100 خۆبەخش كار بۆ گروپەكەمان دەكەن بۆ تۆماركردنی كتێب بەشێوەی دەنگیی و  زۆرینەیان خوێندكارن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ستۆدیۆیەكی باش نەمانتوانیوە كارەكان فراوانتر بكەین. پرۆژەی دامەزراندنی ستۆدیۆیەكی نیشتیمانیمان هەیە بۆ تۆماركردنی كتێب بەشێوەی دەنگیی بۆئەوەی هەر كتێب دەرچوو راستەوخۆ بەشێوەی دەنگیش تۆماربكرێت. پرۆژەكە ئامادەیە و بەنیازین پێشكەشی وەزارەتی رۆشنبیریی بكەین بۆئەوەی پشتیوانی دارایی بۆ دابین بكرێت، كە خزمەتێكی گەورە دەبێت بە نابینایان لە كوردستان".
 
 


PM:03:54:31/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌