دوو چالاكوان له شاری ناسڕیه له هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاریان بوو
میترۆ، رادیۆ نه‌وا
له درێژه‌ی زنجیره‌ی تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق، دوو هاووڵاتی له پارێزگای زیقاری باشوری عیراق هێرشكرایه‌سه‌ریان، به‌ڵام له مردن رزگاریان بوو.
به‌گوێره‌ی لێدوانی كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه بۆ رادیۆ نه‌وا، یه‌كه‌میان، كه ناوی مورته‌زا شێخ عه‌لی-یه و قورئانخوێنه، له ناحیه‌ی فه‌زڵییه‌ی باشوری شاری ناسڕیه‌ی سه‌ربه پارێزگای زیقار له‌نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، به‌ڵام رزگاری بوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكوانێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی مورته‌زا عقابیبه هه‌مان شێوه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مه‌ل له ناوه‌ندی شاری ناسڕیه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، به‌ڵام به‌رنه‌كه‌وتوه و رزگاری بوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێیڕاگه‌یاندین، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو هه‌ردوو هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه ئه‌نجامدراوه، ئه‌مڕۆ ناوچه‌كانی شامیه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاری ناسڕیه بڵاوبونه‌وه‌ی چڕی هێزه ئه‌منییه‌كانیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردن له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل دانراوه، تا ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان بدۆزنه‌وه.
AM:11:19:02/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه