پەیامنێرێک لە پەخشی راستەوخۆدا دەست لەکاردەکێشێتەوە




میترۆ، NRT2
‎پەیامنێرێکی یەکێک لە کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنی ئیسپانیا لە پەخشی راستەوخۆدا دەستی لەکارکێشایەوە، هۆکارەکەشی بەهۆی بردنەوەی یاسنیبێک بووە‪.‬


‎لە هەواڵێکی واشنتن پۆستدا هاتووە، ئەو پەیامنێرە ناوی "ناتالیا ئیسکۆدیر"ە خەڵاتێکی گەورەی بردووەتەوە، کە بڕەکەی نزیکەی زیاتر لە ٢،٤٣ ملیار دۆلارە، کاتێک هەواڵەکەی پێگەیشتووە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی هەستی خۆشییەکەی بکات و لە پەخشی راستەوخۆدا دەست لەکارکێشانەوەی راگەیاندووە‪.‬


‎پەیامنێرەکە ئاگاداری ئەوە نەبووە لە خەڵاتەکە بڕی پێنج هەزار و ٥٥٠ دۆلاری پێدەدرێت، پێش ئەوەی بڕی دیاریکراو بزانێت دەستی لەکار کێشابووەوە‪.‬


‎لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دابەشکردنی خەڵاتی یانسیب لە ئیسپانیا بە کۆمەڵێک ڕێسای ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، کەسێک بری ١٥ هەزار دۆلار بباتەوە بڕی وەرگرتنەکە جیاواز دەبێت.


‎ناتالیا یەکێک بوو لەو کەسانەی بەختی هەبووە و یانسیبەکەی بۆ دەرچووە کە بڕەکەی ٤٠٠ هەزار یۆرۆ بووە، دەکاتە ٤٤٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر کارتێکی یانسیبەکە، هەربۆیە ئەو بڕەی ناتالیا وەریدەگرێت کەمترە لە بڕی ئەو نرخەی لە یانسیبەکەدا هاتووە


AM:11:39:04/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 8 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌