بێژەرێکی نوێ لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەرکەوت




میترۆ، NRT
ئەمشەو بۆ یەکەمجار ژین خالید ناسراو بە ژین ژیار وەكو بێژەری نوێی هەواڵی سیاسی لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەرکەوت.


 ژین خالید ساڵی ١٩٨٦ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایكبووە، دەرچووی بەشی ئابورییە لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە، لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە، و لە یەکەم خولی راهێنانەکانی دامەزراوەی نالیادا بەشداری کردووە و لە ئێستادا بێژەری هەواڵە سیاسییەکانی بەشی بادینی ئێن ئاڕ تییە و ئەمشەو بۆ یەکەمجار لە سەر شاشەی کەناڵەکە دەرکەوت‪.‬


ژین بە دیجیتاڵ میدیای‪ NRT2‬ی راگەیاند، یەکەم وێستگەی کارکردنی وەكو هەواڵساز و پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان لە رادیۆیەکدا بووە، لە سەنتەری رۆژنامەنوسانی ئێراندا بەشداری کردووە و پلەی یەکەمی لە خولەکەدا بەدەستهێناوە‪.‬
ئاماژەی بەوەشکرد، وەك پێشکەشکاری بەرنامەی مەیدانی کاری کردووە، هەروەها پێشکەشکار و ئامادەکار و پرۆدیوسەر و پەیامنێری بەرنامەیەکی هونەری بووە.


PM:12:08:04/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌