له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ رێگه‌ی ڤاپیبەرو واتس ئاپەوە وه‌ڵامی هاوڵاتیان ده‌داته‌وه‌




میترۆ، ئاوێنه‌ 
لە هەنگاوێكدا بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان و پەروەردكاران و ئەوانەی پەیامێك یان سكاڵایەكیان هەیە لە سەر هەر كێشەو گرفتێك لەهەر قوتابخانەیەك یان دامەزراوەیەكی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە زووترین كات بۆ كورتكردنەوەی رێگا دەتوانن سكاڵا  یان پەیامەكانی خۆیان بە نامەیەك بۆ ئەو ژمارانەی كە لە خوارەوە هاتووە رەوانە بكەن .


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  هاووڵاتیان و پەروەردكاران دڵنیا دەكاتەوە كە هەموو نامەكان ، پەیامەكان ، سكاڵاكان وەڵام دەدرێنەوە و ئەوەشی پەیوەندی بە خودی وەزیری پەروەردەوە هەبێت ، ئاگادار دەبێت و وەڵامی پێویستی دەداتەوە .


 لەو هەنگاوەیدا وەزارەتی پەروەردە و زۆر بە بایەخەوە هەوڵی چارەسەری تەواوی گشت كێشەو گرفتەكان دەدات و بەدواداچوونی بۆ دەكات پەیدوەندییەكان لە رێگەی ڤاپیبەرو واتس ئاپەوە دەبێت .


 07505103232


07505106262


07505106363


07505106464


PM:12:22:05/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌