رۆژنامه‌نووسێكی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ده‌ستگیر كرا




میترۆ، وێستگه‌ نیوز 
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئاشكرای ده‌كات، كه‌ رۆژنامەنووسێکی خەڵکی پاوە بە تۆمەتی ئەوەی له‌ تێلیگرامی خۆیه‌وه‌ وشەی "شەهید"ی بۆ قاسم سلێمانی بەکار نەهیناوە، دەستبەسەر کراوه‌.


رێکخراوه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: رۆژی شەممە 4ی كانوونی دووه‌می 2020، هێزە ئەمنییەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان، مزەفەر وەلەد بەیگی، رۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر كردووه‌ و رەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.


مزەفەر وەلەدبەیگی، بەرپرسی ماڵپەڕ و کاناڵی تێلگرامی "دەنگی نوریاو"ە کە بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بە بیانویی ئەوەی هەواڵی سایتی "خەبەر ئانلاین" کە بە قاسم سلێمانی وتووە کوژراوە لە تێلیگرامه‌کەی خۆی بڵاو کردووەتەوە، دەستبەسەر کراوە.


ئەو چالاکە میدیاییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.


ناوبراو مانگی پووشپەری ساڵی 97ی هەتاویش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانیەوە دەستبەسەر کرابوو.



PM:01:05:07/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌