به‌غداد: باوكێك له‌ كاتی‌ فرۆشتنی‌ كچه‌كه‌یدا ده‌ستگیركرا




میترۆ، وێستگه‌ نیوز 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، كەسێكی دەستگیر كردووە كاتێك سەرقاڵی فرۆشتنی كچەكەی بووە لە بەغداد.


لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە ئاراستەی میدیاكانی كردووە ڕایگەیاند "مەفرەزەكانی هەواڵگری بەغداد كە لە چوارچێوەی دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن تۆمەتبارێكی دەستگیر كردووە لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا كە فرۆشتنی كچەكەی بووە".


ئاشكراشیكرد كە ئەو كەسە پێشتر داواكراو بووە بە پێی ماددەی 28 ماددە هۆشبەرەكان، راشیگەیاند كەسەكەیان رادەستی لایەنی تایبەت بە تاوانەكە كردووە بۆ لێكۆڵینەوە و رادەستكردنی بە دادگا.


PM:01:15:07/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌