وتاری میترۆ له راگه‌یاندنی ئاماری پێشێلكارییه‌كانی ساڵی 2019
میترۆ
ئەمڕۆ شەممە 11ی 1ی 2020، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بەدروشمی ئازادی رۆژنامەگەری لەنێوان جورئەتی پێشێلكاران و چاوپۆشی دادگەریدا، ئاماری پێشێلكاریی دژی رۆژنامەنووسان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی 2019 دا 124 رێگری روماڵكردن و 4 هێرش و تەشویشی ئەلیكترۆنی و 22 لێدان و هەڕەشە و سوكایەتی و 13 زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی كراوە.
ده‌قی وتاره‌كه‌ك
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
له كاتێكدا راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی بۆ ساڵیی 2019 راده‌گه‌ه‌یه‌نین رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به‌ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و هانده‌ر بۆ كاره‌كانیان هه‌یه، ژینگه‌یه‌ك زامنی ئازادی راده‌ربڕین و گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی زانیاری بكات، تا بتوانن زانیاری بۆ خه‌ڵك بگوازنه‌وه و ببنه هاوبه‌ش له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی.
ژینگه‌یه‌ك به‌پێی پێوه‌ره‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، میدیا سه‌ربه‌خۆ و فره ره‌نگ بێت. ئازادی راده‌ربڕین له‌هۆكاره‌كانی میدیای بینراو، بیستراو، نوسراو، ئه‌لیكترۆنی، پارێزراو بێت.كاری جدی بكرێت بۆكۆتایهێنان به‌دیارده‌ی ده‌ربازبوون له‌سزا، له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر میدیاكاران ئه‌نجام ده‌درێت. یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و زانیاری، به‌شێوه‌یه‌ك كارا بێت كه زامنی به‌شداریان بكات له چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه.
ژینگه‌یه‌كی بێ بێزاركردن، توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تان و كچانی رۆژنامه‌نوس
ژینگه‌یه‌ك هانده‌ر بێت تا بۆ شكاندنی بێده‌نگی له كه‌یسه‌كانی هه‌راسانكردنی ژنانی میدیاكار.
له‌و راپۆرته‌ی تۆزێكی تر ده‌یبین داوامان كردوه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان وه‌ك تۆڵه به‌كارنه‌یه‌ت، له كه‌یسه‌كانی تایبه‌تیش به بلاَوكردنه‌وه په‌نا بۆ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ببرێت نه‌ك یاسای گشتی. بۆ ئه‌م داویه‌شمان رۆژنامه‌نوسان و داكۆكاریكارانی مافی مرۆڤ له كوردستان پشتیوانیان كردین، لایه‌نی ره‌سمیش هه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌م جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پشتیوانی داخوازیه‌كه‌مان بوون.
باسمان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه كه رۆژنامه‌نوسان مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و له ژینگه‌یه‌كی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به پیشه‌كه‌یان كاری رۆژانه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌وه‌ها هه‌ڵێستمان به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی بالاَی میدیاكه له‌چه‌ند شوێنێكه‌وه، پرۆژه یاسایان بۆ ئاماده كردوه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه "یاساكانمان زۆرن بۆشاییه‌كی ئه‌وه‌نه گه‌وره دروست نه‌بووه تا ئه‌نجومه‌نێكی باڵای میدیا قوت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو گرنگ جێبه‌جێكردنی یاساكانی پێشووه".
هه‌روه‌ها تیشكمان خستۆته سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان
كه دادپه‌روه‌رانه نین، مۆڵه‌تی هاوسه‌رگیری، مۆڵه‌تی نه‌خۆشی، مه‌ترسی، ده‌رماڵه‌ی منداڵ یان بۆ ژنان و منداڵبوون زامن نه‌كراوه. به‌رده‌وام گرێبه‌سته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكاردایه، كه‌ی خاوه‌نكار ویستی (كه له هه‌رێمی كوردستاندا زوَربه‌ی میدیاكان سه‌ر به پارته سیاسیه‌كانن) گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه.
راپۆرته‌كه‌مان دیمه‌نی بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی میدیاكارانن له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی كه تیایدا رۆژنامه‌نوس ده‌كرێته ئامانج و ده‌گای كه‌ناڵی میدیایی داده‌خرێت.
باسمان له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری كردوه‌كه ئێستا تا ئێستا ئه‌وه له‌ساڵی هه‌شته‌مینی ده‌رچوونییدایه و له زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م یاسا گرنگه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین:
• له كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به بلاَوكردنه‌وه، جگه له‌پۆلیس هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی بۆی نه‌بێت رۆژنامه‌نوس بانگ بكات، ئه‌ویش ته‌نها به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بێت.
• راپۆرته‌كانی رێكخراوه بیانی و ناوخۆییه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانی مرۆڤ،كه تایبه‌تن به‌پێشێلكاری و لادان، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی، كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كه‌موكوڕیی ده‌زگاكانی جێبه‌جێكار بكرێت.
• ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی، پێویسته رۆڵی خۆیان بگێڕن له پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و دادگاییكردنی سه‌رپێچیكه‌ران به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و كۆتایبهێنن به‌ده‌ربازبوونی بكوژ‌و تاونباران له سزا.
PM:04:47:11/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه