له‌خۆپیشاندانه‌كانی بەغدا كه‌سێك كوژراو و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
میترۆ، خەندان
روبه‌ڕبونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای محه‌مه‌د قاسم له‌به‌غدا رویدا، له‌ئه‌نجامیشدا خۆپیشانده‌رێك كوژراو زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە بەغدا رایگه‌یاند، شه‌ڕو روبه‌ڕبونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نزیك رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم ده‌ستیپێكردوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌رێگه‌ی بۆمبی غازیه‌وه له‌هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه سه‌ره‌كییه.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا كوژرانی خۆپیشانده‌رێك و برینداربونی زیاتر له 10 كه‌سی دیكه تۆماركراوه، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی به‌غدا، میسان، به‌سرە، نه‌جه‌ف و زیقار خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا.
دوێنێ میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان، چوار كه‌س كوژراون و زیاتر له 96 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
PM:02:16:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه