لێدوانی رۆژنامەوانی



لە دوو هەفتەی رابردوو چەند رێكخراوێكی جیهانی و عێراقی پرسیاریان سەبارەت بە كەیسی ئاڵۆزی دوو رۆژنامەنوس لە هەمان كاتدا چاكوانی مەدەنی، لێكردووین. ( عەدنان رەشیدی قەزای پێنجوێن ، هێمن مامەند لە هەولێر)، ئەوەی یەكەمیان هێرش و پەلاماردان، ئەوەی دووهەمینیان دەستبەسەر كردن بوو.

سەبارەت بە كەیسی (عەدنان رەشیدی)، كە ئێستا دوو تۆمەتبار لەسەر پەلاماردانی خۆی خێزانەكەی دەستیەسەرن، ئێمە بۆ ماوەی هەفتەیەك هەم لەگەڵ كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان CPJ هەم لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەمان كردوە، رای خۆمان دەربڕیوە، كە گرنگ بە لامانەوە دەسگیركردنی پەلاماردەران بوو، ئینجا چاودێری رێوشوێنی دادگاییكردنەکە دەكەین.

سەبارەت بە كەیسی (هێمن مامەند)، كە كەیسی دەربڕینی بیروڕایە، پێمان وایە زیادەڕۆیی كراوە، نەدەبوو ئەو چالاكوانە ئێستا لە زیندان بێت، دەكرێ ئێستایش بە كەفالەت ئازاد بكرێت.
دەربڕینەكەی (هێمن مامەند) دژی یاسای خۆپارێزیی بێت، ئەوە چەندین رۆژنامەنوس و نوسەری تر دەربڕینی لەو جۆرە توندترییان هەبووە، ئایا دەكرێت هەر كەسێك بیرورایەكی دەربڕی و تەحددای بریاری وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی كرد، راپێچی زیندان بكرێت؟ ئەمە رەوا نییە. داوا دەكەین هێمن مامەند بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

دیاری محمد
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ



PM:07:44:29/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌