رۆژنامەنوس زریان محمد ئازاد كرا



ئەمرۆ پاش ئەوەی رۆژنامەنوس زریان محمد لە لایەن ئاسایشی سلێمانی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی پرۆسەی دابەشكردنی موچە دەستبەسەر كرا كاتژمێری 8 و 30 خولەك بە سوپاسەوە بە هەوڵی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە سلێمانی ئازادكرا.

عەتا محمد پێی راگەیاندین " كاك قوباد داوای كردوە دەخالەتی ئیجابی بكەین و ئەوەی بیر هێناونەتەوە كە لەسەر كاری رۆژنامەنوسی نابێت رۆژنامەنوس بەند بكرێت"

جەختدەكەینەوە "ئەو وێنانەی كە رۆژنامەنوس زریان محمد بڵاویكردۆتەوە كارێكی پیشەیی و یاساییە، لەبری دەسگیركردن دەبوو ستایش بكرێت، چونكە داوای كردوە رێوشوێنی قۆناغی خۆپارێزی پێشێل نەكرێت"



PM:11:00:07/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌