سەركەوت شەمسەدین: پێشێلکاری دژی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان سەرکردایەتی یەکێتی و گۆڕان لێی بەرپرسن





ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمرۆ لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی و کاسبکار بە مەبەستی دەربرینی نارەزایی دژی بریاری قەدەغەی هاتوچۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەبری پاراستن و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆیان، هێزە چەکدارەکانی سەربەیەکێتی وەک پیشەیی هەمیشەییان بە شێوەیەکی دڕندانە پەلاماری خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسانیان د

سەركەوت شەمسەدین لە نوسینێكدا كەلەهەژماری خۆی بلاۆیكردووەتەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، "ئەمرۆ لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی و کاسبکار بە مەبەستی دەربرینی نارەزایی دژی بریاری قەدەغەی هاتوچۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەبری پاراستن و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆیان، هێزە چەکدارەکانی سەربەیەکێتی وەک پیشەیی هەمیشەییان بە شێوەیەکی دڕندانە پەلاماری خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسانیان دا و دەستیان لەکەس نەپاراستوە و بە نایاسایی چەندین خۆپیشاندەر و ۆژنامەنوسیان دەستگیرکردوە."

ئاماژەی بەوەشداوە،" لە هەندێ جێگاش تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە و ترس و تۆقاندن شەقامەکان بڵاوکراوەتەوە. بەتوندی سەرکۆنە و شەرمەزاری هەر هەنگاوێکی پێشێلکاری دژی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان راستەوخۆش سەرکردایەتی  یەکێتی و گۆڕان لێی بەرپرسن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت،" ئێوە دەبوو وەک ئەم پۆلیسانەی شاری میامی لەبەردەم خەڵکی نارزای خۆتان بچەماندایە و عارەقی شەرمەزاریتان برشتایە کە ناتوانن هیچیان بۆ بکەن.

سەركەوت شەمسەدین لەكۆتایی نوسینەكەی دەڵێت،" یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان بەرپرسی یەکەمی مەلەفی ئیداری و ئەمنی ئەم شارەن، هەر کردەوەیەکی نایاسایی هێزە ئەمنیەکان ئەوان بەرپرسی یەکەمن، سەبارەت بە دۆخی خۆپارێزیش نابێت مل بۆ بریارە تاکرەوانەکانی هەولێر نەدەنە و ژیان لەم شارە ئاسایی بکەنەوە.

- sharpress


AM:12:22:03/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌