رۆژی لاوانی جیھان
PM:05:02:20/08/2020


وەک سەرنووسەری گۆڤاری ژن و بەنوێنەرایەرایەتی سەنتەری میترۆ، لە رۆژی ١٢ی ئاب رۆژی لاوان و گەنجانی جیھان، بانگھێشتی پانێڵێکی تۆڕی ھەناھەنگی رێکخراوەکان CNO ، بۆ قسەکردن لەبارەی ئایندەی گەنجان لە کوردستان ، خۆشحاڵبووم لە نزیکەوە گوێبیستی راو سەرەنج و پێشنیاری زۆر گونجاو و باش بووم، رای من لەسەر گەنجان و لاوانی وڵاتە ھەمیشە ئەرێنی بووە، گلەییم روو لە پارتە سیاسیەکانی کوردستانە، گەنجی ئەم وڵاتەیان کردۆتە ئامرازێک بۆ ئایدۆلۆژیا دواکەوتووەکانیان.
زۆر سوپاس بۆ تۆڕی ھەناھەنگی رێکخراوەکان، بۆ کاک سیروان ، ماندوو نەبن.