دڵشاد ئەنوەر




كە باس لە رۆژنامەنوسی پرۆفیشناڵی سەربەخۆ دەكرێت، ناوی دێتە ناو ناوان، راپۆرتەكانی هاورێم (دڵشاد ئەنوەر) تایبەتن، ئەو دانانیشێ بە دیار كۆنگرەی رۆژنامەنوسییەوە تا زانیاری دەستبكەوێت، خۆی دەگەڕێت، پەیدای دەكات، ئەگەر ئەمانەش بەشێوەیەكی كاتی بەردەست نەبوون، خۆدانانیشێ وەك ئەوانەی دەڵێن "ئەمڕۆ هەواڵ نییە".
ئەم بیرۆكەی جوان هەڵدەبژێرێت بۆ نمونە دوا راپۆرتی لەسەر "برنجی كوردی" بچن تەماشی بكەن. بۆ ئەو، بۆ رۆژنامەنوسی پیشەگەر كوردستانەكەمان پرە لە چیرۆك.
دڵشادو رەفیقەكانی كچان و كورانی رۆژنامەنوس لە رادیۆی دەنگ لە گەرمیان، سەرباری ئەركی پێشەییان دەستپێشخەری مەدەنی جوانیان هەیە بۆ شارەكەیان، ئەم پۆستە فریام ناكەوێت، باسی بكەم.
ئەمرۆ پێشوازیم لە ستافی ئازیزی دەنگی ئەمریكا كرد، بەشداریم لە راپۆرتێكیان كرد. دەستیان خۆش و سوپاس بۆ ماندووبونیان.



PM:04:48:08/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌