ره‌فیقی‌ وێنه‌گر كۆچی‌ دوایی‌ كرد
PM:05:06:08/09/2020

میترۆ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، ڕەفیقی وێنەگر كەسایەتی دیاری سلێمانی، لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ڕزگار رەفیق كوڕی ڕەفیقی وێنەگر وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە باوكی كۆچی دوایی كردووە.

هاوكات سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاڕاسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌كات و رایگه‌یاند:" ڕەفیقی وێنەگر یەكێكبوو لە وێنەگرە كۆنەكانی شاری سلێمانی و ئەرشیفێكی زۆری وێنە كۆنەكانی سلێمانی لا پارێزراوبوو، كه‌ بەكامێرای خۆی گرتوویەتی‌".