سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، به هاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری میللەتى گه‌لی نه‌رویجی تیمی چاودێری یاسایی كاری رۆژنامه‌نوسی و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێكده‌هێنێت‌و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش راپۆرتی ساڵانه‌یان به سێ زمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ی ئه‌یلولی 2013) له ئۆفیسی سلێمانی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) به ئاماده‌بوونی21 رۆژنامه‌نوس، نوێنه‌ری رێكخراوی NPA، وۆركشۆپی پێكهێنانی تیمی تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
ئاوات عه‌لی به‌رپرسی پڕۆژه‌كان له سه‌نته‌ری میترۆ، سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاب ده‌ستیپیكردوه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: "پڕۆژه‌كه دوو ۆركشۆپ له‌خۆده‌گرێت له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ دروستكردنی تیمی تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان".
له چواچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ناوبرودا میترۆ سیمینارێك له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سیمینارێك له به‌غدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له عیراقدا رێكده‌خات. هه‌وه‌ك مانگانه بڵاوكراوه‌یه‌كیش به‌ناوی میترۆ میدیا بڵاوده‌كاته‌وه.
ئاوات عه‌لی وتی: "به‌شداری ئێوه له‌م وۆركشۆپه بۆ پێكهێنانی ئه‌و تیمه‌یه كه كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت تۆمار بكرێت، نه‌ك ته‌نها هه‌رێم به‌ڵكو تیمێكیش له‌سه‌ر ئاستی عیراق پێده‌هێنین بۆ هه‌مان مه‌به‌ست".
رونیشیكرده‌وه: راپۆرتی ساڵی 2014ی له شێوه‌ی كتێبێكدا به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ له‌و وۆركشۆپه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وێبسایتی سه‌نته‌ری میترۆ به زمانه‌كانی كورد و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ره‌نا حامید، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان له رێكخراوی NPA نه‌رویجی وتی: "ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عیراق جێبه‌جێده‌كرێت به هاوكاری رێكخراوه‌كه‌مان رێكخراوی فریاگوزاریی میللـه‌تی نه‌رویجی NPA به ئامانجی فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادی راده‌بڕینه له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا".
ساڵی 2013 میترۆ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ رێكخراوی NPA ئه‌نجامدا.
سه‌ركه‌تووبوو بۆیه ئه‌مساڵ بڕیاردرا پرۆژه‌كه بۆ هه‌موو عیراق بێت و زیاتر فراوان بكرێت.
مامۆستای وانه‌ی وۆرشۆپه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ، رۆمان زگرۆس-ه.
سه‌نته‌ری میترۆ له‌رێگه‌ی هاوكاره‌كانی له‌رێكخراوه جیهانییه‌كان به‌رده‌وامبووه له په‌یوه‌ندیكردن‌و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان و تۆماركردنی پێشێلكاری و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان‌و هۆشیاری یاسایی بۆ میدیاكاران.