رۆژی جیهانی دەستەبەربوونی مافی زانیاری بۆ هەمووان
PM:05:18:15/10/2020

رۆژی جیهانی دەستەبەربوونی مافی زانیاری بۆ هەمووان 
وتاری هاوبەشی سەنتەری میترۆ و رێكخراوی CDO
 لە لایەن رۆژنامەنوس شەهێن سابیر پێشكەش كرا.
‎ئامادەبووانی ئازیز ...
‎هه‌موو رۆژه‌ جیهانییه‌كان بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك رۆِژی جیهانی گه‌یشتن به‌زانیاری له‌ژیانی یٔه‌مرۆماندا نه‌ك له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو له‌ته‌واوی جیهان بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، هه‌ر یٔه‌مه‌شه‌ وایكردووه‌ هەموو ساڵێك لە 28ی یٔەیلول یٔه‌و چالاكییانه‌ی په‌یوه‌ست به‌م رۆژه‌ سازده‌كرێت‌و یٔه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌یٔامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاتیان بۆ بایه‌خ‌و گرنگی گه‌شتین به‌زانیاری به‌رهه‌مهاتووه‌ یٔێستا ببنه‌ جێی شانازی ولاتانی جیهان.

‎مافی زانیاری لەبەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، لە ماددەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەكان دیاریكراوه‌ هاوكات ماددەی 10 لە رێكەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یٔاماژەی پێكراوه‌. 

‎هه‌رێمی كورستانیش له‌چوارچێوه‌ی یٔه‌و یاساو رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ ده‌ریكردووه‌، لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان، تێیدا  یٔاماژە بۆ یٔەوەكراوە  پێویستە لەسەر یٔەنجومەنی وەزیران  بەهەمیٔاهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكان مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ یٔاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی یٔەم یاسایە دەربكات، به‌ڵام یٔه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ زانیارییەكان لەدامەزراوەكانی حكومەتەوە بۆ هاوڵاتیان و میدیاكاران، یٔاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە به‌ یٔه‌ندازه‌یه‌یك یٔه‌و پرسیاره‌ ده‌خاته‌ به‌ره‌ده‌م حكومه‌ت كه‌ یٔایا چۆن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ده‌كات‌و گه‌نده‌ڵكاران قۆڵبه‌ست ده‌كات ؟!  

‎ بێگومان هەر حكومەتێك زانیاری و بەڵگەنامە و یٔاماری رەسمی نەكاتە خزمەتی هاوڵاتیان و میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پسپۆران، یٔه‌وا پرۆسه‌ی به‌گژدانچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی  قورس ‌و یٔاڵۆز ده‌كات، چونكه‌  بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لەهاوڵاتیان و میداكاران، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەیٔاشكراكردنی دۆسییە زۆرو زەوەندەكانی گەندەڵی. 

‎ئه‌گه‌رچی پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كه‌شێكی خوڵقاندوه‌ چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی رەسمی نەبێت، به‌ڵام  له‌غیابی نه‌بونی زانیاری فه‌رمی و به‌ڵگه‌دار، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بووه‌ ، یٔه‌ویش بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بێسه‌رچاوه‌و نافه‌رمی و گه‌مه‌پێكراوه‌، هاوكات هاولاتی له‌وه‌رگره‌وه‌ كردوو به‌ دروستكه‌ری روداو سه‌رچاوه‌ی زانیاری تا یٔه‌و یٔه‌ندازه‌یه‌ی رای كه‌سی زۆركات وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری وه‌رگیراوه‌.. كه‌ یٔه‌مانه‌ خزمه‌ت به‌ رۆژنامه‌نوسان و هاولاتیانی‌و شاره‌زایان ناكه‌نوه‌ك زانیاری دروست، تا بتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بونیاد بنێن. 

‎هۆیه‌كان‌و ده‌رفه‌ته‌كانی  بڕیارو پێداچونه‌وه‌ زۆرن.. هه‌روه‌ك یٔەمڕۆ هەموو جیهان پێكەوە رووبەرووی فایرۆسی كۆرۆنا بۆته‌وه‌، دەرفەتێكی باشە بۆ بیرهێنانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەجێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری،هاوكات گۆرینی یٔەو مۆدیلەی واتەماشای بەڵگەنامەی رەسمی و یٔامارو زانیارییەكان دەكات وەك یٔەوەی نهێنی حكومەتنبن و دەبێت هاوڵاتیان و میدیاكاران دەستییان رانەگاتە یٔەو زانیاریانە!
‎ئامادەبووانی به‌رێز... 

زانین مه‌رجێكی گرنگه‌ بۆ حكومداری، پەیوەندی نێوان مافی زانین و دێمۆكراسییەت لە یەكدی جیانكرێنەوە، دەستگەیشتن بەزانیاری و بڵاوكردنەوەی بە شێوەیەكی یٔازاد، سیستمی دیمۆكراسی بەهێز دەكات، هه‌روه‌ك  بە پێچەوانەشەوە نەبوونی زانیاری رێگە خۆشدەكات بۆ گەندەڵی و چەواشەكاری و بڵاوبوونەوەی پەتای هەواڵی درۆو بوختان و ناوزڕاندن ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یٔەوەی هاوبەش بێت لەروبەرووبونەوەی چەواشەكاری‌و هەواڵی ساختە دەبێت كاری جدی بكات بۆ جێبەجێكردنی یاسای دەستكەوتنی زانیاری كه‌ دڵنیای یٔه‌وه‌ ده‌ده‌ین پێدانی زانیاری چەكی بەهێزو تاقیكراوەیە دژ بە دیاردەی بەدناوی میلیشیای یٔەلیكترۆنی و گوتاری رق و كینە و فەیكنیوز.

‎ هه‌ربۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ ده‌نگی بڵنده‌وه‌  سه‌نته‌ری میترۆ و CDOرێكخراوی داوا دەكەن كۆسپەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوس لەگەیشتن بەسەرچاوەی زانیاری لاببرێت، هەموو زانیارییە حكومییەكان لەچوارچێوەی نهێنیدا پۆلێن نەكرێت، بەڵكو بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری كاریٔاسانی بۆ رۆژنامەنوسان بكرێت، یٔەمە بە گرەنتی جێبەجێكردنی بەرنامەی كابینەی 9ی دەزانین تا بەشداری هاوڵاتیان و میدیا لە پرۆسەی روبەرووبونەوەی گەندەڵی كارا بێت، چونكه‌ فراوانكردنی بەشداری هاوڵاتیان‌و میدیاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بەهێزكردنی پرەنسیپی شەفافیەت‌و لێپرسینەوە بە زانیاری دەبێت...  به‌ڵێ به‌زانیاری ده‌بێت...  بەبێ یٔەم چەكە هاوڵاتی و میدیا شەڕەكە دەدۆڕێنن‌و پشتیوانی میللی یٔەم پرۆسەیە له‌وه‌ی هه‌یه‌ لاوازتر دەبێت.
‎هەر بژین