ئامادەكاری بۆ راگەیاندنی دوو توێژینەوە
PM:05:32:15/10/2020

( كۆڤید 19 و كاریگەری لەسەر توندوتیژی خێزانی / توندوتیژی مێرد بەرامبەر بەژن بەنمونە) و ( كۆڤید 19 و كاریگەری لەسەر ژنانی خاوەن پرۆژە)، دوو توێژینەوەن لە چوارچێوەی پرۆژەی "دەنگەكانمان" جێبەجێدەكرێن، (پ.ی.د. ئیبتسام ئیسماعیل، پ.ی.د. ژیا عباس)، ئامادەی دەكەن.
ئامادەكارییەكان بۆ راگەیاندنی دوو توێژینەوەكە كاراتر دەبن زیاتر لە دوو هەفتیە فۆرمی توێژینەوەكان بڵاوكراوەتەوە كە بەشێكن لە ئەنجامدانی ئەو دوو توێژینەوە زانستییە.
چالاكییەكانی تایبەت بە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان بۆ ماوەی شەش مانگە و تیشك دەخاتە سەر رۆڵی كاریگەر و گرنگی ژنان و كچان لە هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی و رووبەرووبونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەردەوامبوونیان لە بەخشین و قوربانی، بە نوسین و بەرهەمی ڤیدیۆیی.
لە دیاری پێشوتردا رامانگەیاندبوو لەناو ئەو پرۆژەیەدا دوو توێژینەوە سەبارەت بە كاریگەرییەكانی سەردەمی دابڕانی كۆمەڵایەتی بەسەر خانمانی كرێكارو و خاوەن كارەكان و پرۆژەكانیان، هەروەها كاریگەریەكانی لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی توندوتیژی خێزانی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر بە كچان و ژنان بە تایبەتی ئاماەدەكرێت و بڵاودەكرێتەوە، كە هەردوو (پ.ی.د. ئیبتسام ئیسماعیل، پ.ی.د. ژیا عباس) توێژینەوەكان ئامادە دەكەن.
هەردوو توێژینەوەكە لە لایەن رێكخراوی Internews پاڵپشتی دەكرێت و سەنتەری میترۆ جێبەجێیان دەكات.
ئەنتەرنیوز رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی توناكانیان.
ئەم پرۆژەیە لە لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.